كاك ئه‌رده‌ڵان بۆ ئێمه‌ی نووسیوه " وا هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر خاوه‌نی وێبڵاگه‌كان هه‌ندێ زانیاری له سه‌ر خۆیان بخه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ره كانیان كارێكی باش ئه‌كه‌ن. له‌م حاڵه‌ته دا، ئێمه‌ی خوێنه‌ر خاوه‌ن ماڵ باشتر ئه‌ناسین و...هه‌روه ها گفتوگۆكان مه‌سئولانه‌تر ئه‌بن. به‌و هیوایه‌م كه پێشنیاره‌كه‌م بخرێته به‌ر لێكدانه‌وه. سه‌ركه‌وتووبن."
سپاس كاك ئه‌رده‌ڵان بۆ پێشنیاره‌كه‌ت، به‌ڵام من پێم وایه خۆ ناساندن یان خۆ نه‌ناساندن له وێبڵاگ‌دا زۆر پێویست نییه. به لای منه‌وه زۆر گرینگ نییه كه خۆم بناسێنم یا نا، به‌ڵام زۆر كه‌س وه‌ختێك نه‌ناسراو بن هه‌ست به سه‌ربه‌ستی زۆرتر بۆ ده‌ربرێنی بیر و رای خۆیان ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له وێبڵاگی كوردیش هه‌ر بیستنی بیر و ڕای و هه‌ستی كوردانه به‌و شێوه‌ی بۆخۆیان ئاساییه...
ئه‌گه‌ر چاوێك به وردی له وێبڵاگه‌كان بكه‌ی ده‌بینی زۆربه‌یان زۆرتر له نێو و نیشان و ته‌مه‌ن و ئیشی خۆیان ده‌ربریوه... هیوادارم خوێنه‌ره‌كانیش ده‌ست بكه‌ن به نووسین. هه‌روه‌ها كاك ئه‌رده‌ڵان بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان "ه" و به‌شی دوایی وشه (Shift+H ) داگره، ئاوا "ه" به به‌شی دوایی وشه‌وه نانووسێ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر