رۆژه، سواری مێترۆ ده‌بی... ویستگه‌كان ده‌گۆڕدرێن، خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌گۆڕدرێ... مێترۆ پڕه له چیرۆك.. هه‌ر ویستگه‌یه كتێبێكی نوێیه... هه‌ر كه‌سه‌ی دێته ژووڕێ كه‌سایه‌تی چیرۆكێك... تا له ژێر زه‌وی ده‌رۆی هه‌ستێكت نییه... جار و بار قه‌تاره‌كه پڕ ده‌بێ له رووناكی ... كاتی هاتنه ده‌ر له ژێر زه‌وی ... هه‌ستێكی خۆشه تێپه‌رین له‌م ویستگانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ست به‌فراوانییه، ئه‌گه‌ر چی له قه‌فه‌س دای...چیرۆكه‌كه ده‌ستپێكێكی تری هه‌یه...
شه‌وه، سواری مێترۆ ده‌بی... چێرۆكی تر... كه‌سایه‌تی‌تر... ده‌ره‌وه تاریكه، دیار نییه كام ویستگه له ژێر زه‌وییه و كامیان له سه‌ره‌وه... به‌ڵام كه له ژێر زه‌وی دێیه ده‌ڕێ هه‌ستی فراوانی وه‌بیرت دێنێته‌وه ئه‌و رووناكییه‌ی نه‌ماوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر