هاورێیه‌كم له سه‌فه‌ری كوردستان راگه‌ڕاوه، دوای چه‌ند پرسیارێك لێم پرسی: كچێكی باشت دۆزێوه؟ ... به ناخۆشێوه وڵامی داوه : ئه‌وه ده‌ڵێی چی؟ من بۆ ژن كڕین نه‌چوومه‌وه...
قسه‌كان گۆڕدرا...به‌ڵام كاتێكی تر باسی كرد كه هه‌موو كه‌س ئه‌و پرسیاره‌ره‌ی لێ ده‌كا... هه‌موو وا ئه‌زانن ئه‌و بۆ ژن هێنان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان...باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه پێی وایه ئه‌و شێوه ژن هێنانه زۆر هه‌ڵه‌یه.
بیرم لێ كرده‌وه من بۆ ئه‌و پرسیاره‌م كردووه؟ و ئایا به بیری من ئه‌و شێوه ژن هێنانه هه‌ڵه‌یه یان نا؟...
4 ساڵ پێش كه بارم كرد بۆ ئێره، هه‌وه‌ڵ پرسیارێك كه له منیان ده‌پرسی وه‌زعی سیاسی ئێرانێ بوو.. پرسیار ئه‌وه بوو هیچ هیوایه‌ك به‌و ئاڵ و گۆڕ خوازانه‌ی ئێرانێ هه‌یه یا نا؟ ئه‌وه‌نده وڵامی ئه‌و پرسیاره‌م دابووه كه وه‌ره‌ز ببوم، ئاخرێكانی هه‌ر ده‌مگووت نازانم! ئاگادار نیم!... دیاره پرسیارێك كه له پیاو و جار جاره‌ش ژنی ته‌نیا ده‌كرێ ئه‌وه‌یه كه‌ی ده‌بی به جووت! ئه‌وانیش ده‌بی وڵامێكی حازریان هه‌بێ... جا ئێستا كه ژن هێنان له رێی دووره‌وه زۆر باوه و زۆر جاران بووك و زاوا به بی دیتنی یه‌ك بڕیارێ ده‌ده‌ن بۆ زه‌ماوه‌ند، سه‌یر نێیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی به پێی خۆی بچێته‌وه كوردستان و هه‌ڵبژێرێ!! ره‌نگه هۆی پرسینی منیش ئه‌و خویه ناحه‌زه بێ كه كاتێك شتێك باوه ، وابزانی هه‌مووكه‌س یه‌ك ڕایان هه‌یه له سه‌ر ئه‌و شته!
به‌ڵام ئایا ئه‌و شێوه ژن هێنانه هه‌ڵه‌یه یان نا؟
به رای من ئه‌و شێوه ژن هێنانه ده‌ستكردی رێژه‌ی زۆری كۆچه‌ری كورد بۆ هه‌نده‌رانه... له 20 ساڵی ڕابردوو دا كۆمه‌لێكی زۆر له كوردان به تاێبه‌ت پیاوی ته‌نیاكۆچییان كردووه. دیاره ئه‌و پیاوانه دوای 2-3 ساڵ به ته‌مای ژیانی هاوسه‌رایه‌تی ده‌بن... چه‌ند رێگا له پێشیانه،
- له نێو وڵاتی نوێ دا هاوسه‌ڕێك هه‌ڵبژێرن
- له نێو كۆمه‌ڵی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته هاوسه‌ر بدۆزنه‌وه
- له وڵاتی خۆیان ڕا داوای كچێك بكه‌ن
بۆ ژن هێنان له وڵاتی نوێ دا پێویسته ئه‌و كه‌سه بتوانێ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بتوه‌ته‌وه یان كۆمه‌ڵگا رێی تێكه‌ڵ بوون به‌و كۆچه‌ره بدا، ده‌نا ژیانێكی ئاسایی نابێ... ژماره‌یه‌كی كه‌م له كورده‌كان ئاوا تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌بن وه هه‌ر وه‌ها كه‌متر وڵاتێك ڕیی ئه‌و تێكه‌ڵ بوونه ده‌دا... ره‌نگه زۆریان دۆستی كچ یان هاوماڵییان هه‌بێ، به‌ڵام به شێوه‌ی كلاسیكی داب و نه‌ریتی باب و باپیریان هاوسه‌ریان نییه! دوای چه‌ند ساڵێك پێیان خۆشه كچێكی چاو و گوێ نه‌كراوه‌ی كورد بخوازن ، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی سه‌ردانه‌واندن بۆ فه‌رهه‌نگێكی تر نه‌بن... یانی كه‌مترین له‌خۆبۆردوویی بۆ ژیانی هاوسه‌رایه‌تیان هه‌بی...
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌كانی وڵاتی نوێ زۆرتر له نێو نه‌سڵی دووهه‌می كوچه‌ران باوه، چوون ژماره‌ی كچی كوردی كۆچه‌ر زۆر كه‌مه... زۆرتری كچه كورده‌كانی هه‌نده‌ران ئه‌وانه بوون له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان هاتوونه ده‌ره‌وه... بۆ كچێكی ئاوا له هه‌نده‌رانه، ژیان له‌گه‌ڵ كوڕێكی وه‌ك خۆی هاسانتره... بۆیه زۆرتر له نێو خۆیان دا پێوه‌ندی پێك دێنن... هه‌روه‌ها تێكه‌ڵ بوون ده‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا بۆ ئه‌وان هاسانتره...
ئاخر رێگه كه زۆرتریش باوه ئه‌وه‌یه كوڕێك داوای ژن له وڵاتی خۆی را بكا، یان وه‌كو ئێستا باو بووه بچێته‌وه و یه‌کێك هه‌ڵبژێرێ... ئه‌و كه‌سانه ده‌زانن له خوازبێنیكه‌رانی نێو وڵاته‌وه سه‌ركه‌وتوو‌ترن... هه‌ر ئه‌و ویسته‌ی بۆ كوڕان هه‌یه بۆ هاتنه ده‌رێ له وڵات، بۆ كچانیش هه‌یه، به‌ڵام له به‌ر چوێنێتی كۆمه‌ڵگای كوردی، كچ بۆی نییه به ته‌نیا ڕێی هه‌نده‌ران بگرێته به‌ر... بۆیه ئه‌و كچانه‌ی كه داواكاری هه‌نده‌رانیان هه‌یه وهه‌روه‌ها ئه‌و ویسته‌شیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی به هه‌لێكی باش ده‌زانن... بۆ زۆربه‌یان ئه‌وه هه‌ڵبژاڕدنێكه نێوان نه‌ناسراوێكی ژووره‌وه‌ی وڵات یان نه‌ناسراوێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات... زۆر جارێش بیستراوه كه داییك و باب بڕیاری ئه‌و مۆعامیله‌یه ده‌ده‌ن له به‌ر وه‌زعی ئابووری ئه‌و كه‌سه‌ی له ده‌ره‌وه‌یه...
ئه‌وانه ئه‌و ڕاستییانه‌ن كه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات تووشی ده‌بن، به‌ڵام بڕیار دان له سه‌ر چاك و خڕاپه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه كه‌مێك دژواره... ره‌نگه كۆمه‌ڵناسێك بتوانێ ئه‌و شێوانه زۆر به وردی هه‌ڵسه‌نگێنی و بتوانێ به‌راوه‌ردی كات‌و له داهاتوو دا بڵێی هه‌ر شێوه‌یه چ چاكه و خڕاپه‌یه‌ك له خۆیه‌وه نیشان ده‌دا.. به‌ڵام بڕیار دان بۆ هه‌ر ڕێگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر تاكه كه‌س...
رۆژێك له تازه بووكێك پرسێم: چون بوو ئاوا شووت كرد؟ ئه‌و بووكه 20 رۆژ بوو هاتبوو.
گوتی: من له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ست ته‌نگ له داییك بووم، چوون مناڵی گه‌وره بووم زوو خوێندنم وه‌ڵا نا و بووم به شاگردی نێو ساڵۆنی خۆجوانكردنی ژنان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بابم بده‌م. زۆریشم حه‌ز له خوێندن بوو به‌ڵام نه‌متوانی به‌رده‌وام بم... باسی هه‌نده‌رانم زۆر بیستبوو، زۆر جار بووكی ئاوایان دێنا بۆ ساڵۆن... كاتێك دایكی شوویه‌كه‌م هات بۆ خوازبێنی من، بیرم كرده‌وه من لێره هه‌تا هه‌تایه شاگردی ساڵۆنم، یان ئه‌وه‌ی شوو به یه‌کی به‌د‌به‌ختر له خۆم ده‌كه‌م... ئه‌گه‌ر شوو به یه‌كێك له‌ده‌ره‌وه بكه‌م ره‌نگه زۆرتر بتوانم یارمه‌تی باوكم بده‌م. دایك و خوشكی مێرده‌كه‌م پێیان گووتم ئه‌و كوره‌یان زۆر به‌دفه‌ره و كه‌مێك تووڕه‌یه بۆیه بزانی باشتره. باوكیشم گووتی وا نه‌زانی ده‌چی هه‌نده‌ران دووری له من ئه‌گه‌ر بزانم سه‌ر هه‌ڵدێنی وه یا جیا ده‌بێوه له‌و كوڕه‌ی، بۆخۆم دێم و ده‌تكوژم... ئه‌وانه‌م هه‌موو به‌راوه‌رد كرد و گووتم دیسان باشتره شووی پێ بكه‌م... به‌ڵكو نه‌جاتیم بێ! ئه‌ڵحه‌ملای تا ئێستا زۆر باشه..هیوادارم هه‌ر ئاوا بێ!
منیش هیوادارم هه‌ر وا باش بێ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر