هه‌وه‌ڵ كلاسی كوردی له تۆرێنتۆ دامه‌زراوه، ئه‌م هه‌واڵه‌م له رۆژنامه‌ی فارسی دا دیت... قه‌وڵ وایه ئه‌م كلاسانه له 10ی مانگی یه‌ك را ده‌ست پێ بكات. ئه‌م دایك و باوكانه‌ی پێیان خۆشه مناڵه‌كانیان كوردی فێر بن ده‌توانن به‌م ژماره ته‌ڵیفونه و ئیمه‌ێڵه‌ی ژێره‌وه له باره‌ی ئه‌م كڵاسانه بزانن... هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ و له تۆرێنتۆ ئه‌م وێبڵاگه بێته به‌ر چاوی!!!
tel: 416-293-1848
Email: zanehro@hotmail.com
یان رۆژی شه‌نبانه كاتژمێری 9:30 تا 12 به‌یانی بچنه ئادرسی ژێره‌وه:
International Pauline Johnson
Junior Public School
35 Dummuray BLVD Agincourt ON
Class room number 5A
Tel:416-396-6510
.........................................................
وا بزانم فارسه‌كان نزیك به 10 رۆژنامه و گۆڤاریان هه‌یه ، نزیك به 4 به‌رنامه‌ی تێلێڤیزیونیان هه‌یه، 20-30 كۆمه‌ڵ و رێكخراوه‌یان هه‌یه، نازانم چه‌ند كاناڵی رادیۆیان هه‌یه چوون گوێ له رادیۆ ناگرم!
كورده‌كانیش بۆ هه‌موو پێداویستییه‌كانیان ده‌سته و دامانی ئه‌و مێدیا فارسییانه ده‌بن چوون هێچ مێدیایه‌كی كوردی لێره نییه.. هه‌تتا كورده‌كانی باشوور و باكوریش ده‌سته و دامانی ئه‌وان ده‌بن!
هه‌موو ئه‌م رۆژنامانه به لاش بڵاو ده‌بنه‌وه له سه‌ده‌قه سه‌ری ئه‌م ڕه‌شبه‌ڵه‌كه بێ مێدیایه، تا ئه‌وان هه‌ن نانی ئه‌م براده‌رانه نابڕێ...
بۆیه سه‌یر نییه بۆ زانینی كاتی رۆژی كۆمه‌له و 2ی رێبه‌ندان و هه‌ڵپه‌ركێ پارتی و یه‌كێتی و كۆبوونه‌وه‌ی كورده‌كانی باكوور، وه‌رگرتنی رۆژنامه‌ی فارسیت له كیس نه‌چی، تا بزانی كورد جه‌ماعه‌تی كانادا خه‌ریكی چین...
به‌خوا ئه‌وه خودموختاری نییه نه‌تده‌نێ، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان هه‌ڵده‌كه‌وێ بۆ كورده‌كه‌ش هه‌ڵده‌كه‌وێ به‌ڵام به‌ده‌خاوه...!
.........................................................
له براده‌رێكی كوردیان پرسی: خاڵه ئه‌وه 2-3 ساڵه له كانادا ده‌ژی، ده‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی چۆنی؟ فێری بووی؟
وه‌ڵام ده‌داته‌وه: وه‌ڵا كاكه له ئینگلیزی هیچ سه‌ره‌و به‌ره‌ی ده‌ر ناكه‌م، به‌ڵام له‌وه‌تی هاتوومه ئێره فارسێه‌كه‌م به‌قه‌وه‌ت بۆ!
۱۳۸۲/۱۰/۱۷
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر