دوو ساڵ پێش كوژرانی فادیمه شاهینداڵ زۆر په‌رۆشی كردم...
هی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه هه‌وه‌ڵ جارم بێ ببیسم مافی ژیانی ئینسانێك وا به هاسانی پێشێل ده‌كردرێ...
هی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بۆ هه‌وه‌ڵ جار ببیسم ژنێك به ده‌ست كه‌س و كاری خۆی ده‌كوژرێ....
هی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بۆ هه‌وه‌ڵ جار هه‌ست بكه‌م پێوانه‌كانی ئێمه‌ی مرۆڤ چه‌ند بچووكن و چه‌ند هیچن...
هی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه زه‌ق كردنه‌وه‌ی كوردان له لایه‌ن مێدیاكانی سوێدی منی وه‌خۆ خستبێ...
به‌س هی ئه‌وه‌ی بوو كه هه‌ستم كرد تێكۆشانی كچێك كه خۆی به قوربانی سیستێمێكی هه‌ڵه ده‌زانی ، بۆ دیتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڵه و رزگار بوون لێی ، سه‌ركووت كرا ... ئه‌ویش به ده‌ست قوربانییه‌كی تر!
فادیمه كوژرا، خه‌لكی سوید و به‌شێك له كوردان چیرۆكی فادیمه‌یان بیست و ره‌نگه فرمێسكیشیان بۆ هه‌ڵوه‌راند... رۆژیاد و ساڵیاد و كۆڕ و كۆمه‌ڵیشیان بۆ گڕت و ده‌ێگێرن... ژنه‌كانی تر هاواریان كرد ئێمه‌ش هه‌ین و پیاوه‌كانیش به ژنیان هه‌ڵكووت و ناسكی ژن و جوانی ژن و په‌ری بوونی ژن و بێچاره بوونی پیاو بێ ژن...و.... كه‌س له بیری نه‌ما ژن ئینسانه!
پێم حه‌یف بوو كه فادیمه كوژرا چوون ئه‌و بڕوای به ئینسان بوونی خۆی هێنا بوو...زۆر كه‌من ئه‌م ژنانه‌ی ئه‌م بڕوایه‌یان هه‌بێ... یان ئه‌وه‌نده وێرا بن بیسه‌لمێنن كه بڕوایان هه‌یه!
ئێستا كه بۆ هه‌وه‌ڵ جار ئه‌م وتاره‌م خوێنده‌وه، زۆرتر داخدار بووم بۆ كوژرانی فادیمه... خۆی باشی بۆ چووبوو، ئه‌و هه‌ر قوربانی پیاوسالاری یان داب و نه‌ریتی پاشكه‌وتوو یان بێ ده‌ست‌هه‌لاتی نه‌بوو...
قوربانی هه‌موو ئه‌وانه + ......
.....................................
ئه‌مه‌ش بۆ تۆ:
وه‌ره دونیا دابه‌ش بكه به ڕه‌نگی پێستییان... بلێ زه‌رد، سپی، سوور، ڕه‌ش یان بۆر... هه‌ر كامییان به سه‌ر ئه‌وانی تر دا زاڵ بوو و به مافی خۆی زانی به سه‌ر ئه‌وانیتر دا حوكمێ بكا و به ماڵ و مڵكی خۆیان بزانی، ناوی بنێ ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست...
وه‌ره ئێستا دونیا دابه‌ش كه به كورد و تورك و فارس و عه‌ره‌ب و رووس و سڵۆواك و سپانیش و...هه‌ر كامییان به سه‌ر ئه‌وانی تر زاڵ بوو و و به مافی خۆی زانی به سه‌ر ئه‌وانیتر دا حوكمێ بكا و به ماڵ و مڵكی خۆیان بزانی، ناوی بنێ ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست ...
ئێستا بۆ ئه‌گه‌ر من ده‌ڵێم پیاوسالاری دونیا دابه‌ش ده‌كا به ژن و پیاو و پیاو به سه‌ر ژن دا زاڵ ده‌زانی و ژن به ماڵ و مڵكی پیاو ده‌زانێ، تۆ ناهێڵی ناوی بنێم ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و راسیست؟
مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه هه‌ر مافی ئینسانی ئه‌وانیتر پێشێڵ ناكه‌ن؟ یان ڕه‌نگه پیاوسالاری له ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیش پیستر بێ؟؟