ئه‌رێ پرسیارێك:
گووتی
ووتی
كووتی
كامه‌یان درووسته؟ من ده‌نووسم گووتی، به‌ڵام خۆم ده‌ڵێم كووتی..." گووتی" وه‌بیر "ئامین ده‌لێم"م ده‌خاته‌وه كه ده‌هات بۆ نان كردن، مه‌نگوور بوو و چوون زوو زوو ده‌ێگووت (ده‌ێكووت، ده‌ێووت؟) "ده‌لێم"به لێی ناسك، ئه‌و نێوه‌مان(منداڵه وركه‌كان!) به سه‌ردا بریبوو... به‌ڵام قسه كردنی زۆر خۆش بوو.
له كوردستانی "گیوی موكریانی" دا گه‌ڕام، " كووتن " نه‌بوو، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر "گووتن" نووسرابوو "كووتن"، له به‌رانبه‌ر "ووتن" نووسرابوو "گووتن"...
كه واته هه‌موو سه‌ر وقوونی یه‌كن! له به كار هێنانی كاتی قسه كردن گه‌ڕێین، كامه‌یان بۆ نووسین باشتره؟؟؟
........................................................
سه‌رمایه‌كی سه‌یره، هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان له ژووره‌وه سه‌هۆڵ داێپۆشییوه... ئه‌وه به‌راست لێمان بوو به كانادا ... ناوێرم له ژوورێ وه‌ده‌ر كه‌وم...34 ده‌ره‌جه ژێری سیفر شۆخی نییه!! سه‌ێر ئه‌وه‌یه ئه‌ورۆ تاوێكی خۆش و ئاسمانێكی شین و جوان هه‌ڵیده‌فریواندی... ئه‌و رۆژه جوانانه له زستان دا هه‌میشه ساردترین رۆژه!
.......................................................
ده‌ڵێن پارتی و یه‌كێتی رێك كه‌وتوون و ئیداره حكوومه‌تێكانیان ده‌بێته‌وه یه‌ك.... ده‌ڵێن قه‌وڵ وایه كۆمه‌له و دێمۆكرات به‌ره‌ی كوردستانی پێك بێنن... من هێشتاش بۆم روون نه‌بۆوه شه‌ری ئه‌وانهله هه‌وه‌ڵه‌وه له سه‌ر چی بوو؟ ( ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌مای وه‌ڵامه، تكایه خۆی تێكه‌ڵی هیچیان نه‌بێ چوون من له قسه‌ی ئه‌وان حاڵی نابم و سوودی نییه و هه‌ر پرسیاره‌كه ده‌مێنێته‌وه!)
بیر ده‌كه‌مه‌وه ئێستا كه رێك كه‌وتن مۆده بزانم له كێ زیز بووم ، منیش بچم یه‌خه‌ی بگرم و دانیشین قسه له ئاشتی بكه‌ین... كه‌س به بیرم دا نایه... بڵێی كه‌س له من زیز بێ؟ فه‌رموون با ئاشت بینه‌وه!
كه‌س نه‌بوو؟؟؟