ڕۆژێك كه به وێبڵاگ ده‌ست پێ ده‌كا نابێ به هیوای بی.. ئه‌گه‌ر له خه‌و هه‌ستای و رۆژه‌كه‌ت به ئاخر ده كامێنتی وێبڵاگئاوا ده‌ست پێ كرد یانی 2-3 ساعه‌ت دوایه‌ش ئه‌وه هه‌ر خه‌ریكی ئه‌م لینك و ئه‌و لینكی...
ده‌ی ها ئه‌وه چه‌ند رۆژه چاوت خافڵ كردووه له دیتنی شته تازه‌كانی ئێره، ده‌بینی ئه‌وه ته‌وار شتێكی تازه‌ی نووسیوه و تازه ده‌زانی ئه‌و دوو ئیمه‌ێله‌ی بۆی ناردووی باسی چییه! ده‌بینی ئه‌وه به‌رده‌قانی ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتۆته‌وه و كه‌مێك له ڕوحی خۆشی تێدا به جێ هێشتووه... هه‌ر جاره‌ی دیزاینه‌كانی ده‌بینم ده‌ڵێم بێ یه‌ك و دوو به‌رده‌قانی باشترین وێب دیزاێنێری كورده! پێویست نییه هه‌موو دیزانێره كورده‌كان بناسم! كه‌مێك ئه‌وبه‌رتر ده‌بینم ئه‌وه كه‌زوان له به‌ره‌ڵایه‌تی ناو وێب دیاریه‌كی تازه‌ی بو هێناوین وه‌ك هه‌میشه سه‌ره‌نج راكێش، خۆتان بڵێن دیاری ئه‌م جاره‌ی جوان نییه؟... هه‌ر كاته‌ی كه‌سێك ئادره‌سی ماڵپه‌رێكی جوانی كوردی ده‌وێت من ماڵی كه‌زوانی ده‌ده‌مێ ده‌ڵێم لینك به لینك چاوی لێبكه!
دراوسێ نوێ زۆر بوون جار و بار لێكییان ناكه‌یه‌وه به تاێبه‌ت كه هه‌موو تێمپلێتی وه‌ك یه‌ك داده‌نێن و كرته ناكه‌نه سه‌ر تێمپلێته‌كانی به‌رده‌قانی تا كه‌مێك ئاڵ و گۆڕێ بده‌نێ!
له‌م ناوه‌دا ده‌ر و جیران كه له گه‌ڕه‌كی پرسیه‌ن بڵاگ را هاتوون زۆر بوون، پێم وایه له ناو بڵاگێره‌كان دا له هه‌موان قۆڕتر هه‌ر ئه‌و پرسیه‌ن بڵاگه‌یه! تا بڵێی به كاوه‌خۆیه و تێمپلێته‌كانی نارێك و قۆڕس و ناڵه‌بارن، 4 ساعه‌ت ده‌بێ راوه‌ستی تا كابرایه‌كی ناشیرینی خوێن تاڵ داوات لێبكات تا له بنان گوێ راكێشی... ئه‌رێ كورده‌كان، چییتان له پرسیه‌ن بڵاگ دیتووه ئاوا پێوه‌ی نووساون؟
ئه‌م" هه‌رێمی هیچ"ه‌ش دیاره له به‌ر هیچی زۆری شت پێیه، ناكرێ نه‌ێخوێنییه‌وه كاتی سه‌ردانی وێبڵاگئاوا ده‌كه‌ێ... كه‌مێك ئه‌وبه‌رتر ئه‌م دراوسێ نۆیه‌ش رێگایه‌كی باشی بۆ نووسراوه‌كانی دیتۆته‌وه له وێبڵاگ ئاوا، له سه‌ر بابه‌تێكی نووسیوه كه "به بێ پرسی نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ هیچ كه‌سێك مافی له چاپدانی ئه‌م وتاره‌ی نییه!" لام وایه ئه‌م یاسایه هه‌ر ئه‌م نووسراوه تاێبه‌ته ناگرێته‌وه و هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك له هه‌ر بڵاگێك دا داده‌ندرێ، به بێ ئیزنی نووسه‌ر نابێ كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ... ئه‌مه له یاسای كۆپی ڕاێتی خودی بڵاگێر دا هه‌یه... باشه له ئه‌م یاسایانه بزانین و خۆشمان به كاری بێنین. لام وایه یه‌كێك له گرفته‌كانی ئێمه له سه‌ر وێب ئه‌مه‌یه هیچ رێزێك بۆ ئه‌م مافه‌ی هه‌مانه دانانێین، واته هه‌ر نووسه‌ره‌كان ئه‌م مافه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه ژێر پێ، بۆ وێنه نووسراوه‌ی خۆیان بۆ هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی هه‌یه ده‌نێرن و داوایان ئه‌وه‌یه هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كان هه‌مان نووسراوه بخه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌یان!
قسه‌و باس زۆره له سه‌ر ده‌ر و جیرانان به‌ڵام ناكرێ هه‌مووی به جارێك بڵیی...
تا رۆژ ته‌واو نه‌بۆ بچم كه‌مێك بژیم!
۱۳۸۲/۱۱/۰۵
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر