
چه‌ند رۆژ له لای ئه‌م خانمه شیرینه بووم كه تازه له دایك بۆت، نازانم دونیای پێ خۆش ده‌بێ یا نا به‌ڵام بوونی بۆ ئێمه خۆشه... هێشتا نه‌بوو به 5 رۆژ له ژێر سه‌ری باسی كوشتن و ته‌قینه‌وه و قوڕبان و قوڕبانی كرا... ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتبا به گریان ده‌گه‌ڕاوه بۆ ئه‌م شوێنه‌ی لێی هاتبوو...
له‌مێژه ئه‌مه بۆ من بۆته پرسیار كه بڵێی چ باوه‌رێك، چ روانگه‌یه‌ك، چ شتێك ئه‌وه‌نده پیرۆز بێ كه مرۆڤ بۆی بمرێ؟ كه مرۆڤ له به‌ر ئه‌و كه‌سێك بكوژێ؟ ... به لای منه‌وه هیچ شتێك ئه‌وه‌نده پیرۆز نییه... ڕه‌نگه هی بێ باوه‌ڕی من بێ، ڕه‌نگه له مرۆڤ پیرۆزتر هیچ شتێكم پێ شك نایه، ڕه‌نگه هی ئه‌وه‌ی بێ كاتێك مناڵێك له دایك ده‌بێ زه‌خت و ناخۆشی بوون و گه‌وڕه‌كردنیم زۆر له به‌ر گه‌وڕه و پیرۆزه... به‌ڵام هی ئه‌وه‌ی نییه گیان خۆشه‌ویست و ترسه‌نۆك بم...
كه باسی ئیمان ده‌كه‌ن ناوی ئیبراهیم دێنن ...ده‌ڵێن ئیبراهیم زۆر تامه‌زرووی مناڵ بوو و دوای ئه‌وه‌ی هاجه‌ری به‌س بۆ مناڵ بوون خواست و مناڵی بوو، كه‌وته به‌ر داوای خوایه‌ك كه گۆیا زانا و عاڵمی هه‌موو رازێكه، كه مناڵه‌كه‌ی ئاوا به ئاوات بوو بۆی له رێی ئه‌و دا قوڕبانی بكات... وه‌ك ده‌ڵێن ئیبراهیم سه‌ری له به‌ر ئه‌مری خوا دانواند و سمایلی كوڕی دانا بۆ قوڕبانی كردن... ئاوا ئیبراهیم بوو به نوێنه‌ر و نیشانه‌ی ئیمان و باوه‌ر و هه‌رچی شتی قۆڕیتره...
ئه‌م چیرۆكه سه‌رنجی زۆركه‌س راده‌كێشێ، هی كابرای خواپه‌ره‌ست و كافر، هی كابرای سۆفی و ده‌روێش، هی عاریف و شاعیر... به‌س هه‌میشه بۆ من چیرۆكێكی ترسناك و بێتام بۆ و به راست لێی ترساوم، له‌م شێوه بیر و بۆچوونه هه‌میشه ترساوم...
نازانم بۆ ئه‌م خوایه زانایه‌ی هه‌موو ئه‌سرار پێویستی به ئه‌م ئازموونه بوو؟ مه‌گه‌ر خۆی نه‌ێده‌زانی ئیبراهیم چۆنه؟ له‌م ناوه‌دا هاجه‌ری قوڕبه‌سه‌ر بۆ كه‌س به حیسابی نه‌هێنا كه به چه‌رمه‌سه‌رێوه مناڵی بوو؟ كێ ده‌ڵێ ئیبراهیم حه‌قی زۆرتر له هاجه‌ره‌وه به سه‌ر ئه‌و مناڵه‌وه هه‌بۆ؟ خوا؟ خۆێ؟ یان بێژه‌ری چیرۆك؟
بڵێی ئه‌وه‌ی رۆژی قوڕبان خۆێ و عاڵه‌مێكی تری ته‌قاندۆته‌وه ئه‌م چیرۆكه هه‌ڵیفریواندووه یان شتێكی تر؟... بێ گومان هه‌ر باوه‌رێكی هه‌بووبێت، مێشكی رزاندووه و هیچ رێزێكی بۆ گیانی ئه‌م مرۆڤانه‌ی كوشتوونی نه‌بووه...
پێشنیارێكم هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی تامه‌زرووی ئیبراهیم بوونن و زۆرییان حه‌ز له مردن له رێی خوادا هه‌یه، ساڵێكی‌تر ئه‌وده‌مانه رۆژی جێژنی قوربان هه‌موو له مه‌كه‌ی مونه‌وه‌ره دا كۆ ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه خۆیان بته‌قێننه‌وه... شه‌رت بێ یه‌كراست بچن بۆ به‌هه‌شت و قه‌ت نه‌گرێنه‌وه! هه‌م خۆیان ده‌چن بۆ به‌هه‌شت هه‌م ئه‌م دونیا گڵاوه بۆ ئێمه جێ دێڵن! هه‌ڵبه‌ت ئه‌منتر!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر