له كتێبی" شازاده‌ی بچووك" دا به‌شێك هه‌یه باسی حه‌زی مرۆڤه گه‌وره‌كانه له ژماره و ڕه‌قه‌م... ده‌ڵێ گه‌وره‌كان له وه‌سفی هیچ شتێك ناگه‌ن تا ژماره و ڕه‌قه‌میان پێ نه‌گووترێ...
گه‌وره‌كان هه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له وه‌سفی شت وا كڵۆڵ نین، جار و بار ژماره و ڕه‌قه‌میش فریایان ناكه‌وێ و پێویستیان به له قالبدان و له ناو چوارچێوه‌خستنی مرۆڤه‌كانی تره... ئه‌گه‌ر له‌م چوارچێوانه‌دا نه‌گونجێی، گێژیان ده‌كه‌ی..
مه‌به‌ست:
هه‌واڵی شازی كچه كوردێك كه له به‌رنامه‌ی به‌چلر به‌شداری كردوه و گه‌یه‌شتۆته به‌شی فاێناڵ له سێ ئاشان به تاریفه ئاوداره‌كانی كاك ناسر وه‌به‌ر چاوم كه‌وت... هه‌ڵبه‌ت له ئاخره‌وه وه‌به‌رچاوم كه‌وت، یانی هه‌وه‌ڵ وێنه‌كه‌ی دوایه بابه‌ته‌كه!
دیتنی نادیا نه تووشی سه‌رسووڕمانی كردم و نه پێم وا بوو ئه‌م بابه‌ته شتێكی تاێبه‌ته، به‌ڵام چۆنێتی ده‌ربرینی بابه‌ته‌كه جێی سه‌رنج بوو...
نادیا وه‌ك مرۆڤێك بۆێ هه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به دڵێتی بژی، ژیانی تاكه كه‌سی ئه‌و ژیانی من ناشێوێنێ... كورد بوونی، مه‌ریوانی بوونی، له سوێد ژیانی، هیچ له‌م راستییانه ناگۆڕێ كه ئه‌و سه‌ربه‌سته له هه‌ڵبژاردنی ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆێ..
پێم وانییه ئه‌م كیژۆڵه له به‌رنامه‌ی به‌چلر به ناوی كوردێك یان مه‌ریوانێك به‌شداری كردبێت.. كه وایه ئه‌مه نابێته نه سه‌رشۆڕی و نه سه‌ربه‌رزی بۆ كورده‌كان و مه‌ریوانییه‌كان!
لام وا نییه خۆی هه‌ڵگری ئاڵای مۆدێرنیزمی ژنانی كورد یان وه‌رگرتنی مافی یه‌كسانی ژن و پیاو به به‌شداری له‌م كێ‌به‌ركێیه دا كردبێ و ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌ی هه‌بووبێ ده‌كرێ له سه‌ری باس بكردرێت...
بۆ ئازایی و بوێری ئه‌م كیژۆڵه‌یه ناسك و نازداره، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم منی مرۆڤ له كات و شوێنی جیاوازدا نیشانی بوێری و ئازایه‌تیم سه‌ر و خوارێ ده‌كا.
نادیا شادابی سوێد جیاوازه له نادیا شادابی مه‌ریوان، زۆرترین بوێری نادیا له مه‌ریوان به‌ره‌و رووی ئامه‌خانی* مه‌ریوانی پێكه‌نین ده‌بوو له به‌رامبه‌ر بوێری ئه‌و له چوون بۆ به‌چلر!
یان بڵێین له جێی پاره‌ده‌رهێنان له نیشاندانی له‌شی رێك و پێكی بۆ پیاوی چاو حیزی جوان په‌ره‌ست، له مه‌ریوان ده‌بوو به مونشی دوكتورێكی چاوحیزی جوان‌په‌سه‌ند... هه‌ركامه‌یان له شوێنی خۆیاندا هه‌ڵده‌كه‌وێ.. ئیتر نازانم بوێری چی؟
ره‌نگه مه‌به‌ست له بوێری و ئازایه‌تی، نارێك بوون ده‌گه‌ڵ نۆڕمی گێتۆی كورده‌كانی سوێده؟ ده‌ی ئه‌م گێتۆیه‌ش ده‌بێ چاوه‌روانی ئازایه‌تی ئاوا بێ، مناڵه‌كانیان حه‌ز له‌م گێتۆیه ناكه‌ن و رێی هه‌ڵاتنیش ئاوه‌ڵه‌یه، هه‌ر كه‌سه به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی خۆی لێی هه‌ڵدێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌ك باوكی فادیمه و په‌لایان تووش نه‌بێ!
كاك ناسر دێت و نادیا له چوارچێوه و قاڵب ده‌نێ و به پێوانه‌كانی خۆی هه‌لیده‌سه‌نگێنێ و ده‌ڵێ:
هه‌ندێ له میوانانی سێ‌ئاشان، زۆریان پێ ناخۆش بوو كه من په‌سنی بوێری و ڕ‌اشكاویی نادیام داوه و نووسیومه كه ئه‌و كچه كورده، فێمینیسته و له ده‌ربڕینی بۆچوون و حه‌زه‌كانی له هیچ له‌مپه‌رێكی به ناو ئه‌خلاقی و نامووسی سڵ ناكاته‌وه. یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نموونه‌ی كچێكی مۆدێرنی كورده و خه‌باتكاری ڕێگه‌ی یه‌كسانیی ژیان و پیاوه.
بۆ ناساندنی ئه‌م وت و وێژه‌ی نادیا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تله‌ڤزیۆنی به‌چلر داده‌نێ... نازانم چ شتێكی گرینگ له‌م وت و وێژه دایه به‌ڵام ره‌نگه رۆژانه سه‌دان وت و وێژی ئاوا له‌گه‌ڵ به‌شدارانی كێبه‌ر كێی ئاوا بێته به‌ر چاوم و به‌ڵامه‌وه گرینگ نه‌بێ... ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ك ئه‌وانی تر!
به لای منه‌وه گرینگ نییه كه كاك ناسر بوێری و ڕاشكاوی نادیای به‌م شێوه به دڵه، وه‌ك مرۆڤێكی سه‌ربه‌ست ده‌توانێ هه‌زاران جار بگه‌رێته‌وه سه‌ر خاڵی چواره‌م! به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی دێت و حه‌ز و ویستی خۆی وه‌كوو چوارچێوه ده‌نه‌خشێنی به سه‌ر نادیا، من تووشی تێنه‌گه‌ێشتن و سه‌رسوڕمان ده‌بم.
نازانم پێوانه‌ی مۆدێرنیزم و فیمینیزم و تێكۆشان بۆ یه‌كسانی ژن و پیاوی كاك ناسر چییه؟ به‌ڵام ده‌زانم وه‌كوو ژنێك كه هیچ هه‌ستێكی خۆشم سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی به‌چلر و پاره‌ده‌رهێنان له رێگه‌ی نیشان دانی له‌شی ئێرۆتیكی ژنان بۆ پیاوان نییه...
هه‌ستی من به‌رنامه‌ی به‌چلر وه‌كوو سووكایه‌تێك به ژن و ئه‌قڵییه‌تی ژن ده‌ناسێ...رێگادان به كابرایه‌كی مل هۆر كه گیرفانێكی پڕی هه‌یه كه بێت له ناو 25 كچ كه وه‌ك قه‌ڕه‌واش پێی هه‌ڵده‌ڵێن( هه‌ڵبه‌ت له به‌ر پاره‌ی گیرفانی) و یه‌ك به په‌ست كردنی ئه‌وانیتر هه‌ڵبژێرێ، ده‌گه‌ڵ تێكۆشان بۆ مافی یه‌كسانی ژن و پیاو ناگونجێ.. زۆریش دووره لێی... لام وایه هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر به شێوه‌ی ئامه‌خانی خۆمان زۆر مۆدێرنتر و پێشكه‌وتنخوازانه‌تره له به‌چلر!
به‌س به لای منه‌وه زۆر ئاسایه كه كه‌سێك یه‌كێك له‌م رێگایانه‌ی پێ باش بێ و هه‌ڵیبژێرێ، به‌س ناوی نانێم مۆدێرنیزم و وه‌رگرتنی مافی یه‌كسان...
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م تێكۆشان بۆ یه‌كسانی نیشاندانی له‌شی رووتی ژنان بێ، كه له‌م باره‌وه ژنان زۆر پێشكه‌وتووترن... ده‌ڵێی نا به‌راوه‌ردێك بكه نێوان ژنی رووت كه ژێست بۆ پیاو ده‌گرێ و پیاوی رووت كه ژێست بۆ ژن ده‌گرێ... كه وایه ئه‌م ژنه‌ی بۆ یه‌كسانێ تێده‌كۆشی ده‌بێ كه‌متر ئه‌م مه‌یدانه داگیر بكا و رێبداته پیاوانیش ئه‌م مافه یه‌كسانه‌یان هه‌بێ!!!
پێویست نییه بۆ ناساندنی پێوانه‌كانی خۆمان مرۆڤان له قاڵب و قه‌واره‌ی دڵخوازی خۆمان نێین، لێیگه‌رێ با نادیا ئه‌وه بێ كه خۆی ده‌ڵێ و ده‌ێهه‌وێ، بێ رازاندنه‌وه یان ده‌سه‌ركوتان...
------------------------------------------
*ئامه‌خان: به‌ربووكێكی سابلاخییه كه زۆر جار هاوسه‌ر بۆ كچان و كوڕانی ده‌سته‌و وه‌ستان ده‌دۆزێته‌وه و له كاری خۆی دا زۆر شاره‌زا و لێهاتوویه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر