تكایه ئه‌گه‌ر وێبڵاگه‌كانتان پاك ده‌كه‌نه‌وه و به ته‌مان ئیتر نه‌نووسن، ئاگادارم بكه‌نه‌وه كه ناوتان تا كاتێك دیسان ده‌ست به نووسین ده‌كه‌نه‌وه له ریزی وێبڵاگئاوا لابه‌رم...
داده شڵێری كامێنت نووس ، ئیمه‌ێلێكم بۆ ناردنی، نازانم قه‌ت ئه‌م ئیمه‌ێلدانه‌ت چاو لێده‌كه‌ی یان نا؟؟ به‌ڵام ده‌زانم جار و بار ئێره ده‌خوێنییه‌وه، بۆیه هه‌ر ئه‌ڵێم ئیمه‌ێلم بۆ ناردی!
ئه‌م به‌رێزه‌ش داوای كردبوو ناوی له ریزی وێبڵاگی كوردی دا دانێم، به‌ڵام به‌داخه‌وه چوون وێبڵاگ نییه و به‌رۆژ نابێته‌وه، ناتوانم، دوو جاریشم ئیمه‌ێڵ بۆ نارد كه بۆ خۆم گه‌راوه، ئه‌وه بۆیه لێره ده‌ێنووسم...
ئه‌گه‌رچی خۆم گیرۆده‌ی بێ یاساییم و حه‌زم له هیچ نه‌زمێك نییه به‌ڵام مادام كه‌وچكی ئه‌م ریزه‌م به ده‌سته‌وه ده‌بێ كه‌مێك رێك و پێكی راگرم و یاسا و قانوونی بۆ دانێم تا دێ به ده‌ریان نه‌كردووم!!... ئه‌م یاسایانه زۆریش نین هه‌ر ئه‌وه‌نده:
- ماڵپه‌ره‌كه‌تان ده‌بێ وێبڵاگ بێ یان ماڵپه‌رێك كه زوو زوو به رۆژ بێته‌وه، زۆر شه‌پكه‌ش تووند نییه ده‌توانی به مانگیش ماڵپه‌ره‌كه‌ت به رۆژ نه‌كه‌یه‌وه! زۆر زۆره‌كه‌ی ده‌خوشێیه‌ی خوارێ له لای سه‌روو را!
- بابه‌ته‌كان به كوردی بێ یان سه‌باره‌ت به كورد و كوردستان بێ!
هه‌ر ئه‌وه‌نده!
به‌خوای ئێمه گوڵین و كه‌س قه‌درمان نازانێ! په‌كوو!
ئێتر سڵاوم هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر