هاتمه‌وه له سه‌فه‌رێكی 2 رۆژه، 2 رۆژی چی ده‌تگووت 2 مانگه!
چووبووم داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان بكه‌م، سێ نه‌فه‌ر و له‌تكێكیشم بۆ سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڵ خۆم ساز كرد! له شانسان هه‌وایه‌كی خۆش و هه‌تاوێكی گه‌ڕم(هه‌ڵبه‌ت به هه‌موو هێزی زستانێوه!) به‌خێرهاتنیان كردین... جه‌ماوه‌رێك كه یه‌ك ده‌ڵێ 100 ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ 200، ئه‌وی تر ده‌ێگووت 400 و ئاخری پێی وا بوو له 500 تێپه‌ریوه هاتبوون و پارڵمانی ئۆتاوایان له بێره‌نگی هێنابوو ده‌رێ... هێندێك قسه‌ی گه‌وره‌یان كرد و هێندێك قسه‌ی بچووك... هێندێك هۆنراوه‌یان به ده‌نگی نه‌رم خوێنده‌وه و ئه‌وانی تریش به ده‌نگی هینده به‌رز كه لام وایه نوێنه‌ره‌كانی میله‌تی كانادایه له ناو پارلمان هه‌موو یان تێمیسكییان ده‌ر كرد یان نێوكیان كه‌وت... ماشاللا بۆ ده‌نگی دڵێر!!!
شتێك كه لام وایه زۆرتر بوو له جه‌ماوه‌ره‌كه، كامێرای وێنه و فیلم بوو، به‌ڵام نازانم بۆ هه‌رچی له هه‌واڵه‌كانی ساعه‌تی 6 و 11 دا گه‌رام باسی هه‌موو شت كرا ئیڵا ئێمه؟... وا نابێ ده‌بێ هه‌ر شوێنێك بشێوێنین تا نێومان بێته ناو نێوان، هه‌ر وه‌كوو ئه‌م مریشكانه‌ی هه‌ڵامه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه...
ئه‌مانه‌ش دیاری دوور وڵات، تا خه‌و هیڵاكی نه‌كردووم...
وێنه‌ی
1
2
3
۱۳۸۲/۱۲/۰۶
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر