با بزانین داده كه‌وێ زیندوو بۆته‌وه؟
داده كه‌وێ به‌د عه‌مه‌لی كردووین، ده‌ڵێی پێش ئه‌و وێبڵاگئاوا نه‌بۆ و دوای ئه‌ویش نابێ! وه‌ك نووسه‌رێك ده‌ڵێ" دایكی هه‌موو داهێنان و دۆزینه‌وه نۆیه‌كانی مرۆڤ ته‌مه‌ڵییه! " هه‌ر مرۆڤ فێری شێوه‌یه‌كی هاسانتر بوو بۆ به‌رێوه‌بردنی كارێك ، زه‌حمه‌ته به شێوه كۆنه‌كان بتوانێ ده‌ست پێ بكاته‌وه!
ده‌ێ ئه‌وه‌ش به‌هانه!
چه‌ند شه‌و پێش بێ ئێوه ناخۆش چووم بۆ جێژنی كۆمه‌ڵه، حه‌فته‌یه‌ك پێش جێژنی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر بوو و من نه‌متوانی بچم... چه‌ند ساڵه ئه‌م دووكۆمه‌ڵه‌یه كه من نازانم جیاوازیان چییه له‌م ناوچه‌یه دا شه‌ڕه هه‌ڵپه‌ركێیان هه‌یه( خوا بكا هه‌موو شه‌ڕێك هه‌ر ئاوا بێ!) . ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ریش كه له‌م دووره دونیایه چاوه‌رێین شتێك بقه‌ومێ و له یه‌ك كۆ ببینه‌وه، هیچ فه‌رقی پێناكه‌ێن رێبه‌رایه‌تی و سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه چییه و چ ده‌ڵێن به‌س سازین بۆ هه‌ڵپه‌ركێ و دڵی هیچییان ناشكێنین و ده‌چین بۆ سه‌ردانی هه‌مویان... چون له سیاسه‌ته‌كانیان زۆر سه‌ره‌و به‌ره‌ی ده‌رناكه‌م كۆمه‌ڵه‌كان به ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خێر هاتنمان ده‌كه‌ن و پاره‌ی چوونه‌ژورمان لێ ده‌ستێنن ده‌ناسمه‌وه، یه‌كییان كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌لییه و ئه‌وه‌ی تر هی كاك حامید... بێ گوومان چوون كاك عه‌لی و خاو خێزانی خوێن گه‌ڕمترن و رووخۆشتر، جێژنی كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌لی به‌تینتره و ئاوه‌دانتر! ئه‌مسالیش كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌لی بۆ ڕقه‌به‌رایه‌تی له جێی یه‌ك ، دوو گۆرانیبێژییان له سویید را هێنا بوو یانی هه‌ر وه‌ك پییزای" توو فۆر وان" !!
جه‌ماوه‌ر كۆ بوونه‌وه و یه‌ك له له‌نده‌ن را ئه‌وه‌ی تر له ئۆتاوا، ئه‌وی تر نازانم له كوێ، هه‌موو روویان كرده شاری ئێمه بۆ جێژن ... ده‌ی منیش گوتم با بزانم نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كا عه‌ڵی چ ده‌ڵێ، به‌ڵكو كه‌مێك له‌م نه‌زانییه بێمه ده‌رێ!
بیستم ده‌ڵێ:
- هه‌موو ئه‌حزاب و سازمانه‌كان كه به وه‌جهێك واریدی جونبیشی ئازادیخوازی ئێران بوون....
- فێدێرالیزم مێكانیزمێكه بۆ رێك خستنه‌وه‌ی ته‌نه‌وۆعاتی میللی...
- مۆتالیباتی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر له ئێستاوه فۆرمووله ده‌كا..
- مه‌سائیل و ئیختیلافاتی سیاسی خۆیان...
- به له‌حازی به‌ینه‌لمیله‌لیش ئه‌نگۆ خۆتان شاهیدن...
.....
به‌خوا هه‌رچی كردم هیچ له وتاره‌كانی نه‌گه‌یشتم، هه‌ر چی كردم بۆ من نه‌كرا به كوردی یان به فارسی... به‌لام به گشتی حالی بووم كه ئه‌م براده‌رانه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ساخ بوونه‌وه رێكخراوه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی كوردی رۆژهه‌ڵات بكات...
ده‌ی كاكه باشه كێ به‌خیله؟ فه‌رموون، به‌ڵام تۆ سه‌ری خۆتان هه‌وه‌ڵێ كوردییه‌كه‌تان ساخ كه‌نه‌وه!
....
كه‌مێك دواتر كاك ناسر(ره‌زازی) و كاك نه‌جمه(غوڵامی) هاتن و به‌خێرهاتنییان كردین و سه‌ره‌خۆشی كوژراوه‌كانی هه‌فته‌ی پێشووی هه‌وڵێریان لێ كردین وداوای یه‌ك ده‌قه بێده‌نگی بۆ رێز له ڕوحی قوربانییه‌كانیان كرد و رایانگه‌یاند له به‌ر ئه‌م كاره‌ساته هه‌ڵپه‌ركێمان نییه و هه‌ر سروودی كوردی و گۆرانی رۆمانس! بڵاو ده‌كرێته‌وه...
ده‌ی گوتمان باشه، به‌ڵكو هه‌لێك هه‌ڵكه‌وێ بێ هه‌را گوێ له موسیقای زیندوو بگرین...
دوو سێ گۆرانی خاوی ره‌زازی خه‌ریك بوو له گریانمان بكات و پێویست به ده‌سره بێ كه یه‌كجێ مۆسیقا گۆڕا و بوو به گۆڕانی به‌زم! كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌ستی یه‌كییان گڕت و هه‌ڵپه‌ركێیان ده‌ست پێ كرد... هه‌ر هات و زۆر بوون و زۆر بوون و جێگا كه‌م هات... كاك ناسریش گۆرانێكه‌ی ته‌واو كرد و گووتی مادام داوای ئێمه نه‌چوو سه‌رێ، فه‌رموون هه‌ڵپه‌رن و هه‌ڵپه‌ركێ بكه‌ن به تیرێك له ناو چاوی دوژمنانی كورد!
جێگه‌یان فراوان كرده‌وه و گه‌ڕی هه‌ڵپه‌ركێ زۆرتر بوو! ئاخر كوا خه‌بات بێ هه‌ڵپه‌ركێ ده‌بێ! نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ش گوتی مادام وایه ئه‌ركی هه‌ڵپه‌ركێ له سه‌ر شانی خۆتانه و كۆمه‌ڵه به‌رپرس نییه.... خه‌ڵكیش گوتیان مادام رێی دوورمان كوتاوه و سه‌ره‌و 25$ مان داوه بێ هه‌ڵپه‌ركێ خه‌بات ناكه‌ێن و ناكه‌ێن!
ده‌ی ئه‌م جاره‌ش له سیاسه‌ت هیچ سه‌ره و به‌ره‌م ده‌ر نه‌كرد و با راوه‌ستیین بۆ ساڵێكی تر ئه‌وده‌مانه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر