ماندووم.........
جاران كه ئیشم ئه‌وه بوو كه رێنوینی خه‌ڵك به ته‌لیفوون بكه‌م فێری فێلێك ببوم كه نۆبه‌ی من هه‌ر چی زۆرتر وه‌پاش كه‌وێ و مه‌ودای حه‌سانه‌وه‌م زۆرتر بێ!... كلیدێك بوو كه به كرته كردنی نۆره‌م له ریزه‌كه‌دا ده‌چو پاشێ.. كلیده‌كه ناوی Not ready بوو! خوا ده‌زانێ چه‌ند جار له رۆژێ له ترس پیرێژن و پیره‌پیاوی به بۆڵه بۆڵ ئه‌م كلیده به‌سته‌زمانه‌م داده‌گرت! هیچ سوودیشی نه‌بوو چۆن هه‌موو وه‌كو من هه‌ر ئه‌و كلیده‌یان داده‌گرت و هه‌ر تووش ده‌هاتینه‌وه! له بازنه‌یه‌ك دا بووین هه‌ر چه‌ند not ready بی هه‌ر نۆره‌ت ده‌هاته‌وه... دوای ته‌ركی ئه‌م ئیشه، بازنه‌كه پچرا به‌ڵام عاده‌تی being not ready م بۆ ماوه! not ready بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داگیرساوه و هیچ هۆیه‌ك نییه بیگه‌رێنێته‌وه سه‌ر ready ... هه‌رچی كار و ئیشی هه‌مه خستوومه‌ته ئاخری ریزه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوم پێیان نه‌كه‌وێ! به‌ڵام شه‌وانه ئه‌و كاته‌ی سه‌ر له سه‌ر سه‌رین داده‌نێم، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌بێ بیكه‌م و نه‌مكردوه به پرته و بۆڵه دێنه داركاری ویژدانم! به چاوی به خه‌وه‌وه ده‌بمه قازی شه‌ری مابه‌ێنی خۆم و خۆم... ئاخریش دیاره تاوانبار هه‌ر خۆمم و بریارێ ده‌ده‌م له سه‌ر ده‌ستی خۆم كه له به‌یانی را كچی چاك بم و به هه‌موو ئه‌م كارانه رابگه‌م!!!
به‌ڵام نازانم بۆ بریاره‌كانم وه‌كوو سه‌هۆڵی به‌ر خۆر وایه، هه‌ر بوو به رۆژ و تاو هه‌ڵات له بیرم ده‌چێته‌وه و هه‌مان هه‌مان دوو چاوی جوان!
چار نییه ئه‌م not ready یه ژه‌نگی هه‌ڵێناوه و ئیتر ناگه‌رێته‌وه سه‌ر ready ... ده‌بێ بیرێكی نوێی بۆ بكه‌مه‌وه!
جارێ ماندووم له كاری هیچ كردن، (سكارلێت گوته‌نی) به‌یانی بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر