وا دیاره 4 چاوساخ حازر بوون بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو 14 مانگ. كاتژمێر 10 شه‌و به كاتی سوید، 4 ئیوارێ به كاتی من و 12:30 نیوه‌شه‌و به كاتی ئێران و بۆ ئوسترالیاش نازانم ، ده‌بێ له سیدنی 8ی به‌یانێ بێت( زۆر دڵنیا نیم، ئاسو پڵاس تكایه فریام كه‌وه ئوسترالیا وه‌ك كانادا پان و به‌رینه!) به‌ڵام ده‌زانم له‌وێ 15 مانگه!
ناوی ژور Kurdish Weblog ه و له ریزی ژوره كوردێكانیتر ده‌بێ.. هه‌ركه‌سیش نه‌ێدیته‌وه ناوی من Gula Genim بخاته ناو ریزی خۆی و ئاگادارم كات تا بانگی كه‌م.
نه‌زیره بۆ تۆش پرسم به مه‌لا كرد و گووتی مادام دێی بۆ لای من مۆشكیله نییه و ده‌توانی شه‌و دره‌نگ بچی بۆ ناو پاڵتاك، بێ به‌شداری تۆ و به‌رده‌قانی له وڵاتی گوڵ و كه‌نداڵان كۆبوونه‌وه‌ی وێبڵاگ نووسان كه‌م و كورتی هه‌یه...
لالۆ تۆ یان هه‌ركه‌سیتریش پێی خۆش بێ بێت، ده‌رگا ئاوه‌له‌یه، به‌خێر بێت بۆ سه‌ر چاوی پاڵتاك... به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداربوونیشت هه‌ر وه‌ك كامێنته‌كانت بێ قه‌وڵت پێ ناده‌م سوورت نه‌كه‌م! ( ئه‌مه‌ش دێمۆكراسی گوڵه‌گه‌نمی!)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر