نیشانی "نایكی" له سه‌ر هه‌موو جله‌كانی بوو، كڵاوی به‌ێسباڵی شین، كۆڵه‌پشتی شین، كه‌وشی سپی به خه‌تی شین... دیار بوو تازه له بازار هاتۆته‌وه و تووره‌كه‌یه‌كی نارنجی به نیشانی "نایكی" پێ بوو، نازانم چی تازه‌ی "نایكی" كڕیبوو... تا سه‌ری هه‌ڵنه‌هێنا نه‌مزانی كچه! له‌م كچانه‌ی لێره پێیان ده‌ڵێن "تامی بۆی"... وا جل له‌به‌ر ده‌كه‌ن ده‌ڵێی كوڕن و گیرۆده‌ی ڕه‌نگی شینن و ڕقیان له ڕه‌نگی سوره‌تی(په‌مه‌یی) یه...
زۆری پێ نه‌چوو له ویستگه‌ی تر 2 كچی تر سوار بوون، سوراو سپیاوێكی خه‌ستیان كردبوو و هه‌رچی ڕه‌نگ له په‌لكه زێرینه دا هه‌یه به تاێبه‌ت په‌مه‌یی به كاریان هێنابوو، ته‌مه‌نیان له كچه تامی بۆییه‌كه زۆڕتری نیشان ده‌دا، به‌ڵام به كه‌وشه‌كانیان ڕا دیار بوو له 16 لا ناده‌ن... هه‌رتك كه‌وشی سپی به خه‌تی په‌مه‌ییان له پێدا بوو. هه‌ر دانیشتن به ده‌نگی به‌رز ده‌ستیان كرد به قسان و باسی حه‌زه‌كانی یه‌ك له‌م دوو كچه‌یان كرد كه هه‌ر یه‌كه له سه‌ر چی وێڵ كراون! ده‌نگی به‌رزی ئه‌وان سه‌رنجی كچه تامی بۆیه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا و دوای مه‌ودایه‌ك ڕووی لێ گرژ كردنه‌وه و ئاوڕی داوه نه‌یانبینێ...
حه‌زه بێ سه‌ره‌نجامه‌كانی كچه په‌مه‌یه‌كه نه‌جاتییان نه‌ده‌هات ، هاوڕێیه‌كه‌ی لێی پرسی له‌گه‌ڵ فڵانه كه‌س چه‌نده هاوڕێ بوون، وا بزانم زۆرت خۆش ده‌ویست؟... گووتی : ئۆی ئه‌م یه‌كه‌یان زۆری خایاند و نزیك به دوو مانگ هاوڕێ بووین و ئه‌گه‌ر خیانه‌تی نه‌كردبا ڕه‌نگ بوو ئێستاش هاوڕێم با...
كچه شینه‌كه ئارامی لێ هه‌ڵگیرا و چوو دوو كورسی ئه‌وبه‌رتر دانیشت و ده‌نگی موسیقای ئه‌وه‌نده به‌رز كرده‌وه كه منیش له هێدفۆنه‌كه‌ی ڕا ده‌مبیست...
شوێن و كات گۆڕدراوه به‌ڵام دابه‌ش بوونی مێرمناڵان به شێوه‌ی جل له به‌ركردنیان و هه‌ڵسووكه‌وتیان نه‌گۆڕدراوه... سه‌رده‌می ئێمه به كچی وه‌ك كچی شینیان ده‌كوت كوڕانی یان بایز ئاغا... به كچی په‌مه‌ییشیان ده‌كوت سه‌ره‌ژن و حه‌كه‌دار .... به حوكمی ئه‌م ناو و نركانه كچه په‌مه‌یه‌كان یان زوو شویان ده‌كرد یان ڕه‌دوا ده‌كه‌وتن.. كچه كوڕانێكانیش رۆژ به رۆژ گڕتر و ته‌نیاتر ده‌بوون...
لام وایه هه‌ر ئه‌م نێو و نركانه‌ی له سه‌ر مناڵانی داده‌نێن خۆی هانده‌رێكه بۆ هه‌ڵس وكه‌وتیان له داهاتوودا ... هه‌موویان به‌شێك له خۆیان ده‌مرێنن تا ئه‌م ناوانه پڕ به پێستییان بێ...
..............................
جا ئه‌م نیوه‌شه‌وه كاته وه‌بیر فیلمی "كوڕان ناگرین(boys don't cry)"ت بخاته‌وه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر