ده‌ڵێن مرۆڤ بوونی ئێستای به هۆی ژێنێكی به‌دفه‌ر بووه كه 2 میلیۆن ساڵ پێش له جێی ئه‌وه‌ی وه‌كوو ژێنه‌كانی تر به حه‌یا و ئه‌ده‌ب لمبۆزی بابه گه‌وره مه‌ێموون پێك بێنێ، ئیشتیای پاشه‌وكشه كردنی كردووه و جێی بۆ مێشك فراوان كردۆته‌وه... ئاوا مێشك فراوان بۆته‌وه و ئه‌م بوونه‌وه‌ره دوای خواردن و نوستن و مناڵ ساز كردن به‌شێكی زۆر له مێشكی بێكار ماوه‌ته‌وه و نه‌ێزانییوه چی لێ بكات، دانیشتووه بیری لێ كردۆته‌وه : باشه ئێستا چ بكه‌م؟
ده‌ی هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو بیر كردنه‌وه بووه كه ئه‌ركێكی زۆری له سه‌ر شان دانا! چون پێی سه‌لما كه له‌گه‌ڵ بابه‌گه‌وره مه‌ێموون جیاوازه و ده‌بێ بیر له كاری دونیا بكاته‌وه بزانێ بۆ دونیا ئاوایه... به‌م بیرانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تا و بناخه‌ی زانستی جۆربه جۆری دانا... ئه‌م زانستانه له دڵ و ریخۆڵه‌ی ناو زگی تێپه‌ڕی و گه‌ێشته ژێن و DNA و هتد... له لانی‌تر را چوو بۆ ئاسمانان و ئه‌ستێران وبه‌م بۆنه‌یه زۆر شتی‌تر بۆ مرۆڤ ده‌ركه‌وت... له‌م ناوه‌ش دا مرۆڤی بێكار كه به‌م زانستانه‌ی وه‌به‌ر چاو دێن ڕازی نه‌بوو، خۆی تووشی متافیزیك و فه‌لسه‌فه و شتی ئاوا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌م مسقاڵ مێشكه زیادییه هۆیه‌كی تری هه‌یه!
مرۆڤی زانا تا توانی ژیانی بۆ خۆی هاسان كرده‌وه و له لایه‌كی‌تر دونیای بۆ بوونه‌وه‌ره‌كانی‌تر تێكدا، تا ئێره‌ش هه‌ر چی كردی خه‌تای ئه‌م مسقاڵ زیادییه‌ی مێشكی بوو و ئه‌م ژێنه به‌دفه‌ره! به‌ڵام سه‌رباقی ئه‌م هه‌موو زانسته‌ی چاكه و خه‌ڕاپه‌ی پێ به پێی یه‌كتر بۆ مرۆڤ هه‌بوو، مرۆڤ قایل نه‌بوو و خۆی تووشی سیاسه‌تێ كرد... ناوی زانستی لێنا بێ ئه‌وه‌ی زانست بێ!( ئێستا سیاسه‌توانان به بووكم ده‌به‌ن!) ... ناوی ڕێ و ڕه‌وشتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێنا سه‌رباقی تێكدانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی!... پێی وا بوو به‌شێك له ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤه و لێی نابێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك قیلی(قیری) كه‌وای سپی وابوو و مرۆڤ له خوایه‌تی لێی بێته‌وه!
خراپه‌ی سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر شوێنێك مرۆڤ وه خۆ‌ێ ده‌كا و ده‌ێكاته بنێشته خۆشكه‌ی ژیانی له هه‌موو زانسته‌كانی‌تر وه‌پاش ده‌كه‌وێ و ئاگای له مه‌حموودی بێ‌زه‌واد نامێنێ! ( ئه‌رێ ئه‌م مه‌حمووده كێ بووه؟)
هه‌روه‌ها له هه‌رچی ناوی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و ژیانی ئاساییه دوور ده‌بێته‌وه! پێیان وایه سیاسه‌ت ژیانیان باشتر ده‌كا، به‌ڵام سیاسه‌ت په‌رژینێكه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنیان له بواری زانستی‌تر دا... پێویست نییه ئه‌م مسقاڵ زیادییه‌ی مێشك پڕ بێته‌وه به سیاسه‌ت كاتێك زۆر شتی به كه‌لك‌تر هه‌یه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی...
تا له وڵاتی خۆمان بووم منیش پێم وا بوو ژیانمان ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووه كه ناتوانی هیچ شتێك هه‌تا نان و په‌نیر خواردن له سیاسه‌ت وه‌رنه‌ده‌ی! له‌وه‌تی لێره‌م دوو ده‌وڵه‌ت گۆڕدراوه و ژیانی خه‌ڵك ته‌نانه‌ت نان و په‌نیر خواردنیش چرچه‌ی نه‌كردووه، ئه‌م دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ش زۆر دژی یه‌ك بوون... سیاسه‌ت لێره به‌س ئیشی چه‌ند كه‌س سیاسه‌تبازه كه بوون و نه‌بوونیان و سه‌ركه‌وتن و نه‌كه‌وتنیان ژیانی مرۆڤی ئاسایی ناگۆڕێ، ڕه‌نگه بۆیه له‌م گه‌ڕه‌كه مسقاڵه زیادییه‌كه‌ی مێشك سه‌رفی زانست ده‌كردرێ..
بڵێی ژێنێكی به‌دفه‌ری تر تا 2 میڵیۆن ساڵی‌تر چ له مرۆڤ بكات ؟... با بچم نان و په‌نیره‌كه‌م بخۆم تا سیاسه‌ت تامی نه‌گۆڕیوه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر