ئه‌وه دوای دوو جار به‌سه‌ر داهاتنه‌وه و به یارمه‌تی ڕ‌خنه‌كانی كاكی كه‌سنه‌ناس، كه‌مێك هه‌ڵه‌كانم (ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م ئامۆژگاریانه وه‌به‌ر چاوم هاتبێ!) ڕاست كرده‌وه...كاكه ماڵت ئاوه‌دان 1002 جار!
خه‌ڵكی وێبڵاگ ئاوا نه‌كه‌ن وه‌ك كاكی كه‌سنه‌ناس گووته‌نی چاو له من بكه‌ن كه قازانج سه‌ری مایه‌ی ده‌خوا...( پێم وا نییه كه‌س وا بكات، به خۆشییه‌وه هه‌موو له من شاره‌زاترن بۆ كوردی نووسین!)
چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر به ته‌ما بووم زمانی فه‌ڕانسه فێر بم، له ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ نووسین و دیكته‌ی گرفتم هه‌بوو! بۆ چه‌رمه‌سه‌ریش چون نووسین به زمانی فه‌ڕانسه زۆر هاسان نییه هه‌موو جارێ دیكته‌یه‌كیان پێ ده‌نووسین... منیش وه‌ك ئێستا كه ده‌بینن زۆر وردبین و زمانه‌وانم!!! هه‌موو جارێ ژێری سیفرم وه‌رده‌گرت!... خوا ڕوحمی كرد كه‌س لێره هه‌ڵه‌كان نابژێرێ ده‌نا ئێستاش له سیفر بۆ سه‌رێ وه‌رناگرم!
چه‌ند كه‌شفی نوێ من:
- له زمانی ئینگلیزی دا كاتێك پیتێكی بێده‌نگ له نێوان دوو پیتی ده‌نگدار دێت ، ده‌نگی دووهه‌م ناخوێندرێته‌وه و ده‌نگی هه‌وه‌ڵ به‌م شێوه‌ی ده‌نووسرێ ده‌خوێندرێته‌وه، بۆیه بۆ Nike نووسیبووم هه‌ر "نایك" ... به‌ڵام هه‌ڵه بوو، چون ئه‌م وشه‌یه ئینگلیزی نییه و "نایكی" ده‌خوێندرێته‌وه... (تكایه به چاوم دامه‌ده‌نه‌وه كه نه‌مزانیوه و نووسینه‌كه‌شم به هه‌ڵه نووسیووه!!!)
- هیچ ده‌زانن هه‌موو ئه‌م وشانه‌ی له زمانی كوردی دا به "ر" ده‌ست پێ ده‌كر‌ێ ده‌بێ به قه‌ڵه‌و بنووسرێ یانی "ڕ"؟... من نه‌مده‌زانی !
- كاتێك دوای وه‌رزیش(ڕیازه‌ی جیرانان) دێیه‌وه و تێر وپڕ به دڵی خۆت ده‌خۆی، پێت سه‌یر نه‌بێ به جێی كز بوون ، 2 كیلۆش قه‌ڵه‌وتر بی هه‌ر وه‌ك "ر"ی هه‌وه‌ڵی وشه!!!
ده‌ی با بچم یه‌ك دوو جاری تریش به سه‌ر ئه‌مه‌یان دا بێمه‌وه با حه‌یام به یه‌كجار نه‌چێ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر