ده‌ی ئه‌وه به خێر و خۆشی و بێ مه‌زه‌ڕه‌تی و شه‌ڕ و كێشه دووهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وێبڵاگی كوردیمان پێك هێنا ... به‌شێك له‌وانه‌ی قه‌وڵ وا بوو بێن نه‌هاتن و به‌شێك كه هیچ ده‌نگ و سه‌دایان نه‌بوو هاتن!
دوای 3 ساعه‌ت ئه‌وه شه‌ویلكه‌م دێشێ له به‌ر زۆر قسه كردن... له‌مێژ بوو ئه‌وه‌نده‌م قسه به ده‌م نه‌كردبوو.. خۆ پێشتر نووسیبووم ئه‌وه‌نده‌م قسه به قامكان كردوه كه به ده‌م قسه كردنم له بیر چۆته‌وه!
ته‌وار ، به‌رده‌قانی ، په‌یڤ، كه‌زوان ، هه‌وارگه‌ی عاشق و نه‌زیره له به‌شی به‌رده‌وامه‌كان هاتبوون و په‌ریله و داشقه و خه‌باتی قاوه‌چی له خوالێخۆشبووه‌كان... جه‌ماعه‌تێكی تریش كه خۆیان كه‌شف نه‌ده‌كرد و هه‌ر ده‌یاننوسی ئێمه خوێنه‌ری وێبڵاگ ئاواین، ئاوه‌دانیان زۆرتر كردبوو... ره‌نگه هه‌ر ده‌ر و دراوسێی خۆمان بوون كه خۆیان مات كردبوو بزانن غه‌ێبه‌ت و لۆمه‌یان ده‌كه‌ێن یان نا!!!...
ئه‌م جاره پێمان نه‌كرا به رێك و پێكی ده‌ست به غه‌ێبه‌تان بكه‌ێن ، به‌ڵام شه‌رت بێ بۆ جاری تر كه‌سمان له بیر نه‌چێ...
سپاس بۆ هه‌موو به‌شداره‌كان چ ئه‌وانی قسه‌یان كرد و چ ئه‌وانی هه‌ر بیسه‌ر بوون و هه‌روه‌ها سپاس بۆ كاك جه‌عفه‌ری شه‌ێخولئیسلامی كه به پرسیاره‌كانی بابه‌ته‌كانی داده‌مه‌زراند و مه‌شقه‌كانی به قسه زێرینه‌كانی ئیمه وه‌ڵام د‌ه‌داوه...
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه:
- فۆرومێكمان ده‌بێ بۆ پرسیار و وه‌ڵامه‌كان سه‌باره‌ت به وێبڵاگ له كورد ئای تی گرووپ دا، كه ده‌توانن راسته‌وخۆ پرسیاره‌كانتان بنووسن و ئێمه‌ش وه‌ڵام ده‌ده‌ێنه‌وه.. هه‌ر كات ئاماده بوو ئه‌وه لینكه‌كه‌ی لێره داده‌نێین...
- به‌شی چوارچێوه‌كان په‌ره پێده‌ده‌ێن و چه‌ند چوارچێوه‌ی نوێ داده‌نێین...
- به‌رده‌قانی و نه‌زیره دوو كه‌سن یان دوو كامپیوتێر له یه‌ك شوێن؟ ئێستاش نازانین چون نه‌زیره ده‌نگی هه‌ر ده‌رنه‌هات!
- ته‌وار و په‌ریله و گوڵه‌گه‌نم 3 كه‌سی جیاوازن به سێ ده‌نگی جیاواز!
- ره‌شه‌ی دز كه‌شف نه‌كرا خۆشی دیار نه‌بوو یه‌خه‌ی بگرین!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر