ڕۆ� ��ێ� ��ڵێ ���� 8ی ��э�(����) � ��ڵێ� �ۆ�ی ���...
نازانم ئه‌م رۆژه بۆ پیرۆزبایی ده‌بێ یان نابێ... نازانم له‌م رۆژه‌دا چه‌ند پیاو به تاێبه‌تی ژنی ده‌زانن و رێزی تاێبه‌ت داده‌نێن بۆ ژنانی ژیانیان یان وه‌كوو مناڵه حكایه‌ت خوانه‌كه‌ی ماڵی "ئاوات" كه پێی وایه به لانی كه‌مه‌وه له‌م رۆژه دا ژن نابێ وه‌به‌ر شه‌ق بدرێ هه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌ی بۆ پیاو ساز كردبێ... نازانم بۆ ژنانی دونیا ئه‌م رۆژه چ جیاوازێكی له دوێنێ یان به‌یانی ده‌بێ... به‌س شتێكی باش ده‌زانم.. له‌م رۆژه‌دا له جیهان به به‌یانووی ژن زۆر قسه ده‌گوترێ، زۆر كۆبوونه‌وه ده‌گیرێ، زۆر نفره‌ت له پیاوسالاری ده‌كردرێ، زۆر رێز له خه‌باتی یه‌كسانیخوازی ژنان ده‌گیرترێ... زۆر زۆرتر له رۆژه‌كانی‌تری ساڵ... به‌یانی بۆ 9 ی مارچ هه‌موو شت ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر شوێنی خۆی و وه‌كوو هه‌موو رۆژه‌كانی ساڵ...
ئه‌وه گرفتێكه من له‌گه‌ڵ رۆژی ژن هه‌مه!
ده‌ڵێ: خه‌باتی ژنان بۆ وه‌دیهێنانی مافی یه‌كسان له كۆمه‌لگادا كاتێك ده‌ست پێ ده‌كرێ كه زه‌ختی پیاوسالاری زۆر ده‌بێ و ژن به هه‌ر شێوه‌یه‌كی بتوانێ بۆ وه‌چه‌نگ هێنانی ئه‌م مافانه‌ی له كیسیان ده‌دا تێده‌كۆشێ ... سه‌ركه‌وتوو بێت یان نا، پێی خۆش بێت یان نا، ژن به‌شێك له‌م خه‌باته‌یه!
بیرده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م وته‌یه زۆر راسته... زۆر جار ژنانم وه‌ك گلادیاتۆره‌كانی سه‌رده‌می یونان و رۆمی كۆن دێته به‌ر چاو كه چاره‌نووسه‌كه‌یان به‌ر له داییك بوونیان له ڕه‌قه‌م ده‌درا... شه‌ڕ بكه ده‌نا ده‌مڕی... ژنانیش كه له داییك ده‌بن، چاره‌نوسییان شه‌ڕ یان چه‌وسانه‌وه‌یه... نه كه‌س ده‌توانێ هه‌موو ژیانی بچه‌وسێته‌وه نه هه‌موو ژیانی شه‌ڕ بكات، بۆیه ده‌بێته ئاوه‌نگێك مابه‌ێنی ئه‌م دوو حاڵه!
پێویست نییه بۆ ئه‌م خه‌باته بچێته ناو ده‌سته و گرووپ و سازمانێك، ئه‌م خه‌باته به‌شێك له ژیانێتێ... هه‌روه‌ها له رۆژێك یان دوو رۆژی ساڵ دا نییه و به درێژایی ته‌مه‌نی ژن به‌شێك له‌م كێشه‌یه ،ره‌نگه بێ ئه‌وه‌ی خۆێ بزانی...
رۆژێك به ناوی ژن بوون هه‌ر به‌یانوویه... گرینگ ئه‌وه‌یه بزانێ بۆ ده‌بێ چاره‌نووسی دیاری كرا‌و بێت ... ده‌بێ رۆژێك چاره‌نووسی خۆێ خۆێ بنووسێ...
ئه‌مرۆش هه‌ر رۆژێكه وه‌كوو رۆژانی تر!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر