داده ته‌وار هه‌فته‌ی پێشوو پرسی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ وێبڵاگ ئاوا دانانێین، منیش گووتم ئه‌ی بۆ نا؟؟؟ چوون من له كانادا و ئه‌و له سۆێد و ئه‌وانی تر هه‌ر یه‌كه‌ی له شوێنێكی تر و رێك ناكه‌وێ بچیینه قاوه‌خانه و قاوه‌خانه‌ی لادێش ده‌مێكه داخراوه و 1000 نه‌قڵی تر.... كۆبوونه‌وه ئه‌وه له پاڵتاك ده‌بێ... جا شه‌رته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به لانی كه‌م 4 كه‌س بێجگه له خۆم له‌وێ حازر بن ده‌نا منیش نایه‌م! (یه‌كییان ده‌بێ حه‌تمه‌ن ته‌وار بێ چوون ئه‌وه هه‌موو ئاژاوه‌ی خۆیه‌تی!) كاتیش هه‌ر یه‌كشه‌نبه 14 مانگ یان هه‌فته‌ی دواتری... به كاتی سوێد 10 شه‌و....( ئه‌م كات و رۆژه به پێی ویستی ئێوه ده‌توانێ بگۆردرێ!) هیچ بابه‌تێكی تاێبه‌یش نییه و به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زتان لێ بوو ئه‌وه ده‌توانن گرفته‌كانی خۆتان بۆ ده‌رك و په‌نجه‌ره ساز كردنی وێبڵاگ باس بكه‌ن و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی زانیمان فێرتان ده‌كه‌ێن و ئه‌وه‌ی نه‌شمان زانی حاشای لێ ده‌كه‌ێن! ده‌نا ده‌ست ده‌كه‌ێن به غه‌ێبتی ئه‌وانی حازر نین!!! ( تكایه بۆ ئه‌م به‌شه خۆتان چاك حازر بكه‌ن!)
دراوسێ كۆنه‌كان و نیوه گیانه‌كان و خوا لێخۆشبوكان و دراوسێكانی تریشیان و هه‌ر كه‌سی تر كه حه‌ز له به‌شدار بوون بكات ، به‌خێر بێت سه‌ر چاوی پاڵتاك، به‌ڵام ئه‌م 4 كه‌سه‌ی من مه‌به‌ستمه ده‌بێ خه‌ڵكی ئێستای دێیه‌كه‌مان بن!... ها فه‌رموون ئیمزای بكه‌ن...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر