لێره هه‌مووكه‌س وه‌كوو تاكه‌كه‌س گرینگه! تاكه‌كه‌س مانای هه‌یه و بوونی تۆ وه‌ك تاكه‌كه‌س له زۆر جێگه‌دا وه‌به‌رچاو ده‌گیرێ، بۆیه ژماره‌ی ئه‌م تاكه كه‌سانه گرینگن! به هه‌زاران شێوه و به پێشكه‌وتووترین شێوه ده‌تبژێرن! هه‌رچی وڵاته‌كان پێشكه‌وتووترن، تاكه‌كه‌سه‌كان نیزیكترن به ژماره و ڕه‌قه‌م و به وڕدی ده‌بژێردرێن... یانی بوونیانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ده‌ستی تێوه‌ردرێ ده‌نا ئامار و ڕێژه‌كان دروست ده‌رناچن و ده‌شێوێن!
بڵێی من و تۆی ئاسایی بۆ ئاوا گرینگ بین له‌م وڵاته‌دا؟ بوونی ئێمه بۆ چی گرینگه؟ بۆ ویسته‌كانی ئێمه ئه‌وه‌نده گرینگه بۆیان و سووكێكی ئامار و نموداری( به كوردی ده‌بێته چی؟!) لێ ده‌ردێنن و گه‌وره‌ی ده‌كه‌نه‌وه بۆ باس و خواس له سه‌ری؟
من یانی پاره، تۆ یانی پاره... بوونی ئێمه گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنێك پاره‌ی بۆ كه‌سانێك پێك بێنین... بوونی ئێمه و ویستی ئێمه و چۆنییه‌تی ژیانی ئێمه ده‌بێته مایه‌ی قازانج بۆ كه‌سانێك كه نامانناسن و هه‌ر ژماره‌كانمان ده‌بینن!
چه‌ند ڕۆژ پێش بۆ برازاكه‌م كه هێشتا 2 هه‌فته‌ی ماوه له دایك ببێ، به‌سته‌یه‌كی پۆستی هات... ئه‌وه هه‌وه‌ڵ جاری نییه دیاری بۆ دێت هه‌رچه‌ند هێشتا له دایك نه‌بووه! ئه‌م دیارییانه له لایه‌ن خزم و كه‌س و كار و دۆست و ناسیاو نییه... به‌ڵكو له لایه‌ن ئه‌وانه‌ن كه هێشتا هیچ نه‌بووه له سه‌ر قڕان به قڕانی ( ببورن پێنی به پێنی!) بوونی ئه‌و حیسابییان كردۆته‌وه! ده‌زانن كه به له دایك بوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ك به موشته‌رێكانی ئه‌وان زیاد ده‌بێ و له هێشتاوه به پێشوازی هاتنی هاتوون... جارێك له بیری زگی دان كه چۆنی تێر بكه‌ن و 2 به‌سته شیری ویشكی بۆ ده‌نێرن! و جارێكی تر له بیری په‌ڕۆی خۆ پیس كردنی دان! له هێشتاوه دایك و باب و مناڵ به موشته‌ری خۆیان ده‌زانن و هیوادارن بوونی ئه‌م تاكه‌كه‌سه ژماره‌كان به‌رێته سه‌رێ! خۆ هه‌ر ئه‌وان نین، ئه‌رخه‌یانم ئێستا بانكه‌كان و شه‌ریكه گه‌وره‌كانیش بوونی برازا بێ ناوه‌كه‌میان وه‌به‌ر چاو گرتووه و بێ گوومان ده‌زانن تا بگاته ته‌مه‌نی 60 و 70 چه‌نده‌ی قازانج بۆ ئه‌وان پێك دێنێ! ئه‌وان هه‌ر به ژماره هاویشتوویانه‌ته ناو رێژه‌كانیانه‌وه به‌ڵام دایك و بابی هێشتا له سه‌ر ناوێك بۆ ئه‌و ساخ نه‌بوونه‌وه! سه‌ێر نییه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر