دوێنێ ئه‌م وێبڵاگه بوو به دوو ساڵ، هه‌روه‌ها وێبڵاگی به‌رده‌قانی .. یانی دوو ساڵه وێبڵاگ به كوردی هه‌یه، ئه‌و دوو ساڵه پڕ بووه له خۆشی و ناخۆشی.. خۆشێكان وه‌ك هه‌میشه ته‌مه‌نیان كه‌م بووه و له بیر چوونه‌وه، ناخۆشێكانیش ده‌ڵێی به ته‌ما نین له بیر بچنه‌وه... نازانم دوای دوو ساڵ هیچ شتێك به‌ره‌و چاكتر بوون چووه یان هه‌ر به ده‌وری خۆم دا سووراوم، بۆخۆم هه‌ستی پێ ناكه‌م!
ڕۆژه‌كانی هه‌وه‌ڵ كه ده‌ستم كرد به نووسین، هه‌ر نه‌مده‌زانی چ بنووسم، یان چۆن بنووسم! تاقه شتێكی بۆم گرینگ بوو ئه‌وه بوو كه شتێك هه‌بێ به نێوی وێبڵاگ نووسین به كوردی.. به‌ڕاست هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه به ته‌مای به‌رده‌وام بوونی خۆم بۆ نووسین نه‌بووم، پێم وا بوو كه له ماوه‌یه‌كی كورت دا وێبڵاگی كوردی ئه‌وه‌نده زۆڕ ده‌بن كه نووسین و نه‌نووسینی كه‌س وه‌به‌رچاو نایه، به‌ڵام به‌شی هه‌وه‌ڵی وای لێ نه‌هات، به‌شی دووهه‌م بۆچی! ئێستاش نووسین و نه‌نووسین وه‌به‌ر چاو نایه، به‌ڵام له به‌ر هۆێ دیكه!
ماوه‌یه‌ك ده‌مزانی چ بنووسم و زۆره‌بانیم ده‌گه‌ڵ چۆنییه‌تێكه‌ی ده‌گرت... دواتر زانیم چ نه‌نووسم و ئیتر بۆم گرینگ نه‌بوو چۆن بێ یا نه‌بێ... هه‌میشه نه‌كردن هاسانتره !
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێستا هیچ ئه‌م وێبڵاگه‌م خۆش ناوێ، به‌ڵام وه‌كوو هه‌زاران شتی تر كه خۆشم ناوێن و له خۆمییان جیا ناكه‌مه‌وه‌ی لێ هاتووه... جارێ وه‌باڵی گه‌ردنمه تا كه‌ی بوێرم كوێری كه‌مه‌وه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر