ده‌نگی هاڕه‌ی دڕیڵ به‌یانه‌ی زووی ڕۆژی دووشه‌مه‌ده‌ست پێ ده‌كا، هه‌موو ڕۆژێ تا ئیواره به‌رده‌وام كابرای فه‌عله هه‌لده‌ته‌كێنێ و مێشكی سه‌ری ئێمه‌ش ده‌با... ده‌ڵێن هه‌ر هه‌ڵقه‌ندنی ئه‌و به‌شه 3 هه‌فته‌ی پێ ده‌چێ، به‌شه‌كه‌ی تر 3 هه‌فته‌تر.. گۆڕینی هه‌موو پاركینگ 9 مانگ ده‌گرێ... به‌قه‌را مناڵ بوونێك ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئارامی ببین!
به‌هار له پشت په‌نجه‌ره‌كانه و له ترس هاڕه، په‌نجه‌ره داخراوه...
چه‌ند ساڵ پێش كه له جه‌هه‌نه‌می تاران ده‌ژیام، هه‌ر له كارێ را ده‌گه‌ڕامه‌وه، هه‌وه‌ڵ په‌نجه‌ره‌كانم داده‌خست، ده‌نگه‌كانم ده‌كوژانده‌وه، هه‌رچی ده‌نگی هاتبا مه‌حكووم به لاڵ بوون بوو! دوایه داده‌نیشتم... ده‌مێك بوو ئه‌وه‌نده هاڕه‌م نه‌بیستبوو.. ئه‌و ده‌نگه مۆزاحیمه، ناهێڵێ هیچ بكه‌م ئیلا ئه‌وه‌ی گوێ بۆ ڕاگرم...
نه‌مده‌زانی جل شووشتنیش پیویستی به ئارامی هه‌یه... خۆم و سه‌وه‌ته‌یه‌ك جلی نه‌شووشتراو چاوه‌رێین ده‌نگ ببڕێ و به كاره‌كانمان ڕابگه‌ێن...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر