بڵاگێر نوێ بۆته‌وه و شێوه‌ی پۆست كردن و ئێدیتۆره‌كه‌ی گۆڕدراوه، بۆ ئه‌وانه‌ی له ڕێی كه‌وێ نووسراوه‌كانیان پۆست ده‌كه‌ن هیچ گرفتێك نایه‌ته پێش، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له خودی بڵاگێر بۆ نووسین كه‌لك وه‌رده‌گرن ڕه‌نگه فۆنته‌كانیان بشێوێ و له زۆر شوێنان له جێی پیته‌كان "؟" ده‌ركه‌وێ... بۆ چاك كردنه‌وه ده‌بێ له به‌شی setting بچن بۆ formatting و دوایه encoding بگۆڕن به universal (unicode UTF-8) و دوایه save داگرن، ئینجا نووسراوه‌كه‌یان له سه‌ر ڕاوه پۆست كه‌نه‌وه.
بڵاگێری نوێ زۆر ڕێك و پێكتره له هی پێشوو و لێره ده‌توانی كامێنتی خودی بڵاگێریش به كار بێنی، له بابه‌ت تێمپلێته‌وه‌ش( چوارچێوه‌ی بڵاگ) به‌ره‌ی فراوانتر بووه. به‌شی یارمه‌تیدانی ڕێك و پێكتر بووه و ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیسی بزانێ ده‌توانێ به هاسانی خۆی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه هه‌موو فێڵه‌كانی بڵاگێر بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه! هه‌ر وه‌ها به‌شی عینوان(title) و لینك ده‌توانی بۆ هه‌ر نووسراوه‌ت دابنێی و دواتر به كاریان بێنی!
شتێكی تاێبه‌تی تریشم وه‌به‌رچاو هات ئه‌وه دوایه لێره باسی ده‌كه‌م...