به‌رێزێك ئی‌مه‌ێلێكی بۆ ناردووم و داوای كردووه لێره داێنێم، سه‌باره‌ت به ئه‌و كتێبه‌ی به ته‌مام بینووسم... به‌س ئه‌وه‌نده‌ێ من بزانم من نه‌مگووتوه كه ئه‌و براده‌رانه‌ی سه‌ریان ده‌رووتێته‌وه ناشیرینن! به‌ڵكو به پێچه‌وانه ئه‌و كاته‌ی تێده‌كۆشن سه‌ر ڕووتی خۆیان بشارنه‌وه ناشیرین ده‌بن... به‌و زه‌واده كارم به سه‌ری كه‌چه‌ڵی كه‌س نییه! هه‌موو خه‌تای "بایه" كه جار و بار هه‌ستی مرۆڤدۆستی من وا ده‌بزوێنێ كه بیر له قۆڵ هه‌ڵمالین بۆ كاری خێر ده‌كه‌مه‌وه!

هائه‌وه‌ش ئێوه و نامه‌ی ئه‌م به‌رێزه:
.................................
گوڵه گه‌نم خاتوونی به‌ڕێز!
من جیرانێكی خۆتم كه زۆر سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ت ده‌كه‌م. حه‌وتوویه‌ك له مه‌وپێش نووسراوه‌كه‌تم دی. ئه‌وه كه به نیازی كتێبێك له باره‌ی سه‌رتاسه‌كان دا بنووسی، كه دیاره به قه‌ولی خۆت هه‌رپیاویشن كه كه‌چه‌ڵ ده‌بن. له‌وه گه‌ڕێین كه تاق‌و لۆق ـ و زۆر له پیاوان كه‌مترـ ژنی كه‌چه‌ڵیش په‌یدا ده‌بن، كه ئیدی دوژمنیشت یاخوا نه‌یبینێ، چونكه له‌و حاڵه‌ته دا زۆر له پیاوان ناحه‌زتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌زانن چۆنی بشارنه‌وه كه له شوێندانانی غه‌مزه‌ی چاوی پیاوكوژیان كه‌م نه‌كاته‌وه. به هه‌رحاڵ من نه كه‌چه‌ڵم و نه سه‌رتاسیشم پێ ناحه‌زن. به‌ڵام كاتێك نووسراوه‌كه‌ی تۆم دی، هێنده‌م به‌زه‌یی به سه‌رتاسان دا هات، كه ده‌موده‌ست ئه‌و شێعره‌ی خواره‌وه‌م بۆ هات. ئه‌وه بۆتی ده‌نێرم و داوات لێ‌ده‌كه‌م له لاپه‌ڕه‌كه‌ت دا داینێی. پێم‌خۆش نه‌بوو له به‌شی كامێنتی دانیم، چونكه ده‌مه‌وی خه‌ڵكێكی زۆرتر بیخوێننه‌وه وبزانن ئه‌و سه‌ره تاسه بریقه‌دارانه حیكمه‌تێكیان له پشته‌وه‌یه و هه‌روا بێ ده‌لیل نه‌ڕووتاونه‌وه. با خوێنه‌رانیش هه‌م بزه‌یه‌كیان بێته سه‌ر لێو و هه‌م ئه‌وانیش داوه‌ری‌یه‌ك له‌و باره‌وه بكه‌ن.
" حیكمه‌تی سه‌رتاسی"
گوڵه‌گه‌نم ئینسافت بێ، ئاوا مه‌كــــــــــــــــــــــه باســـــی پیاوان
حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌یه سه‌ری ڕووت و تاسی پیـــــــاوان
بۆ له گه‌ل "سێ‌و" و "ته‌وار"ان تاسان ده‌ده‌نه به‌ر تــــــه‌شه‌ر
نازانن ئه‌و هه‌ژارانه چۆنیان له ده‌ست چوه تووكه ســــه‌ر!
تۆ كه له سه‌ر سه‌ربابردوان كتێب ده‌نووسی و ده‌شـــــــتوانی،
ده‌بێ حیـــــــــــــكمه‌تی بێ‌تووكیی ئه‌و كه‌چه‌ڵانه‌ش بـــــــزانی.
ناز و عیشوه و غه‌مزه‌ی ژنه ســـــــــه‌ری پیاوان ده‌وه‌رێـــــــنێ.
هه‌ر پرته و بۆڵه‌ی ژنیشه مێشكی پیاو هه‌ڵده‌ته‌كێـــــــــــــــنێ.
تاوێك وه‌فا، تاوێك جه‌فا، تاوێك تاریف، تاوێك لــــــــــۆمــــه
ئه‌وه‌یه ئاكاری شۆخان، ده‌زانم ئــــــــــــــــه‌زموونی خۆـمــــــــه.
ده‌مێك باوه‌شی ئاواڵه، ده‌مـــــــــێك:" لا، سمێــــــــــــڵت زووره"
جارێك دوو له‌ش‌و‌یه‌ك په‌یكه‌ر،جارێك‌ماچیش‌خه‌تی سووره.
جه‌وری گوڵی وه‌ك ئێوه‌یه ســـــــه‌ری پیـــــاوان كه‌چه‌ڵ ده‌كا،
بێ‌وه‌فایی ژنی شۆخه پیاو له حاســــــــت ژین ته‌مبه‌ڵ ده‌كا.
كه وابوو قسه‌م ببیسه و به پێشــــــــــــ‌ـــــــنیاری من بــــــــــــــكه.
غه‌یبه‌تی پرچی په‌خشان و چاوی خــــــــــــوماری ژن بــــــكه!
هه‌ر بژی و سه‌ركه‌وتوو بی!
هه‌ڵبه‌ستوان: ئاژوانه زێڕه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر