که‌مێک نا، زۆر بێتاقه‌تم...
ویستم کاره ناته‌واوه‌کانی سه‌د ساڵه له سه‌ر ده‌ستم ماوه‌ته‌وه ته‌واوی که‌م، که چی تاقه‌تی بیر لێکردنه‌وه له‌وه‌ی کام کار چ بوو و له کوێ ماوه‌ته‌وه و ده‌بێ چی لێبکه‌مم نه‌بوو! ویستم ئیمه‌ێله‌کان وه‌ڵام ده‌مه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامم بۆ هیچییان نه‌بوو... ویستم ماڵپه‌ڕه‌که‌ت چاک که‌م به‌ڵام نه‌مزانی چی لێبکه‌م له تۆ و ڕۆژانه نووسینه‌کانت بێته‌وه... بیرم کرده‌وه تۆ ڕاده‌وه‌ستی و په‌له‌ت نییه، له سه‌ر سه‌بران!...
گوڵه‌کانم سیس بوون ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بچێ ئاویان بده‌م... چاوێک له نووسراوه‌کانی ده‌ر و جیرانان ده‌که‌م... ده‌ڵێی سه‌د ساڵه نه‌مخوێندوونه‌وه، داده ته‌وار ده‌منێرێ بۆ شوێنێک که ناوی خۆم جێ بێڵم ، به‌ڵکو کچۆڵه‌یه‌کی بێ‌تاوان نه‌جاتی بێ له ده‌ست بێمێشکانی ده‌ور و به‌ری، ناوم جێ دێڵم و بیر ده‌که‌مه‌وه بڵێی سوودی هه‌بێ؟ تا که‌ی بۆ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ هه‌ر کاره نائینسانییه ده‌بێ ئیمزا و نێو کۆ بکرێته‌وه؟ ... پاراستنی گیانی مرۆڤێکیش خۆی غه‌نیمه‌ته نا؟ ... یه‌ک له به‌رده‌باران بپاڕێزه ، ئه‌وه‌ی تر له ئیعدام نه‌جات ده، ده‌یان بپاڕێزه، دیسان هه‌زاران هه‌ن ئازارێ ده‌بیننه‌وه مادام ماڵ له بناخه‌وه وێرانه ... پاراستنی یه‌کێکیش غه‌نیمه‌ته ئه‌گه‌ر بپارێزترێ!
گوڵه‌کانم ئاوده‌ده‌م و گه‌ڵا سیسه‌کان فڕێ ده‌ده‌م و وێبڵاگه‌که‌م ڕه‌ش ده‌که‌مه‌وه... بۆ به‌یانی کارم زۆره.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر