یه‌کێک له عاده‌ته ناشیرنه‌کان ئه‌وه‌یه له سه‌ر ئینتێرنێتیش چاو له تی‌ڤی بکه‌ی! له کات کووشتن له پاڵتاکیش خڕاپتر و ناشیرینتره... ئه‌وه دوو ساڵ ده‌بێ ته‌رکی پاڵتاکم کردووه بزانم ئه‌م عاده‌ته نوێه‌ش ته‌رک ناکه‌م!
ده‌ی مه‌به‌ست؟
چاوه‌رێی بیستن و دیتنی گۆرانییه‌کانی سه‌رده‌می کۆن بووم له‌م کاناڵه کوردییانه که بیستم کابراییه‌کی گرینگ باسی قووڵ و ماقووڵ ده‌کا سه‌باره‌ت به "داهێنان له هوونه‌ردا" و گله‌یی که له ناو کورده‌واریدا داهێنان که‌مه یانی هه‌ر نییه! ... وه‌ملم نه‌ێگووت هه‌موو خه‌ریکی لاسا کردنه‌وه و کۆپیکردن و دزین... به‌س زۆر موحته‌ره‌مانه درێژه‌ی دا به قسه‌کانی که گۆیا داهێنان به پێی هه‌سته نه‌ک لاجیک( ئه‌و گووتی لۆجیک من گۆڕیم!)... یانی ناتوانی دانیشی و به مێشکی خۆت بیری لێبکه‌یه‌وه و بته‌وێ شتێکی نوێ بخولقێنی، ده‌بێ له ناخت ڕا ئه‌م داهێنانه هه‌ڵبقوولێ...
به‌یانی داده ته‌وار زه‌نگی بۆ لێدام(ته‌له‌ێفوونی بۆ كردم!) و سووکێکی یه‌خه‌ی گرتم : مه‌به‌ستت چییه ئه‌وه نووسیوته وێبڵاگه‌که‌ت ڕه‌ش ده‌که‌یه‌وه؟؟؟ نازانی خه‌ڵکی باشوور که ده‌ڵێن "ڕه‌ش ده‌که‌نه‌وه" مه‌به‌ستییان ئه‌وه‌یه "پاک ده‌که‌نه‌وه"؟
گووتم: ناوه‌ڵا نازانم!
شت و مت "ڕه‌ش" که‌یه‌وه که‌ی "پاک" ده‌بێته‌وه ئاخر!
هه‌ر ئه‌وکات وه‌بیر قسه‌ی کابرای ماقووڵ که‌وتم! کچێ ئه‌وه‌ی من نووسیومه خۆێ داهێنانه! بریا ناو و نیشانی کابرام هه‌با و خۆم پێناساندبا وه‌ک داهێنه‌رێکی کورد تا ئه‌ویش له‌و که‌م و کورتییه زۆر په‌رۆش نه‌بێ! هه‌ر به‌سه له ناو ئه‌م وێبڵاگه‌ی مندا بگه‌ڕێی تووشی ڕسته‌ی وا ده‌بی که هه‌ر خۆم به کاری دێنم و که‌س تێی ناگا... ئه‌وه داهێنان نییه؟
ده‌ڵێم تی‌ڤی چاو لێکردن و گوێدان له سه‌ر ئینتێرنێت کارێکی خراپه ، هه‌ر بڕوام پێمه‌که‌ن، ئێستا ئه‌وه خه‌یاڵ هه‌ڵیگرتووم که من داهێنه‌رم و که‌س قه‌درم نازانێ!!!
تێبینی: ویبڵاگه‌که‌م ڕه‌ش ده‌که‌مه‌وه یانی ده نووسم!( سه‌رچاوه : فه‌رهه‌نگی گوڵه‌گه‌نم ناسی!)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر