۱۳۸۳/۰۷/۱۴

باوه‌شێک ئه‌ستێره‌ی په‌لاستیک،له تارییکیدا ده‌دڕه‌وشێته‌وه... له نه‌بوونی ئه‌ستێره دا ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ش دڵخۆشکه‌ره‌وه‌ن.

مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی سه‌ێره، بۆ هه‌رشته‌ی له کیسی ده‌دا شتێکی‌تر داده‌تاشێ له جیاتی، با هه‌ر هه‌مان شت نه‌بێ، ده‌کرێ خۆ له جێی ئه‌و بێ!

بۆ وێنه هاورێکانت له جێی ئه‌وه‌ی بێن و به‌رانبه‌رت دانیشن ، ده‌بن به ده‌م و چاوی لێو به خه‌نده‌ی مێسێنجێر... چووزانی ئه‌و کاته‌ی لێو به خه‌نده ده‌می پان کردۆته‌وه بۆ پێکه‌نین، ئه‌وه خه‌ریکی فرمێسک هه‌ڵرژان نه‌بێ؟ هه‌ر به‌م شێوه‌ی خۆت هه‌زار جار بۆ هاورێت پێکه‌نیوی... یان چ تامێکی هه‌یه دانیشتووی باسی فیلمێک ده‌که‌ی کاتێک ناتوانی ده‌گه‌ڵی فیلمه‌که چاو لێبکه‌ی؟

کامپیوتێره‌که بۆته هاورێت، خزم و که‌ست، یار و دڵدارت... با خۆیان نه‌بن خۆ له جیاتی هه‌ن!

کاتێک به هه‌موو ویسته‌کانت ناگه‌ی و هه‌ر له جیاتیان شتی‌تر ده‌خوڵقێنی، بڕوات بێ له هه‌موو که‌س سه‌رلێشێواوتری... کاتێک دێ نه‌زانی چت ویستووه و ئیستا چت ده‌وێ... کاتێک دێ هه‌ست ده‌که‌ی وه‌ک شریتێک ده‌‌مێکه پاوس کراوی و نه بۆ پێشێ ده‌چی نه بۆ دواوه، ئه‌و کاته‌یه که هیچ شتێک جێی هیچ شتێکی‌تر ناگرێته‌وه، ئه‌و کاته‌یه به‌تاڵ ده‌بی له هه‌موو شت!



بیری ئه‌ستێران ده‌که‌م، ئه‌م ئه‌ستێرانه له کوێ ده‌فرۆشن؟ پیویستم به باوه‌شێک ئه‌ستێره هه‌یه...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر