وه‌رن با كه‌مێك غه‌یبه‌تی خه‌ڵكی دێتان بۆ بكه‌م... به‌ڵام مشكلۆزمه‌م بن بۆیان باس نه‌كه‌ن!.......
با له ماڵی كوێخا را ده‌ست پێ بكه‌م....كوێخا دوو كلاسی سه‌واتی ئه‌كابیر هه‌یه و دار و دیواری ماله‌كه‌ی پر كردۆت له دۆعا و تڵیسمی ئه‌جنه‌بیان، دوایه ده‌پارێته‌وه ده‌ڵێ توخوداله دێیه ده‌رم مه‌كه‌ن!
داده ته‌وار له‌وه‌تی فێری HTML بۆت، به وێنه و مۆسیقا ماله‌كه‌ی رازاندۆته‌وه، و نووسینی له بیر نه‌ماوه...
داشقه‌ی ته‌گه‌ر شكاو ئێستاش له باسی پاش و پێش‌كه‌وتن داگیری كردۆت وئاخرێكه‌ی نه‌مانزانی، پاش كه‌وتن وه‌پێشی داوین یان پێش كه‌وتن وه‌پاشی داوین؟؟
جا مه‌نزوور: بڵێی به سفارش دانی ته‌گه‌رێكی فابریك له وڵاته پێش‌كه‌وتوی له ئه‌سڵ دا پاش‌كه‌وتوو داشقه بتوانێت له‌و باسه ده‌رباز بێت؟
مام زانا له سه‌فه‌ر هاته‌وه و دیارێكانی نه‌داینێ، وه‌كوو مه‌لاكه‌ی خۆی باسی كردۆت نابێ داوای لێ بكه‌ی كه دیاریكانت بداتێ! ئێستاش باسی نیسكێنه خواردنی زستانان ده‌كات، نازانێ به‌ڵكو ئیشتیای نێسكێنه‌مان كرد،جا به‌م هاوینه گه‌رمه چ بكه‌ین؟
زه‌رده‌خه‌نه له‌وه‌تی هاتۆت ده‌ڵێ: فه‌رموو...... فه‌رموو كوێ ، هه‌وه‌ڵ سفره‌كه‌ت برازێنه‌وه دوایه بڵێ فه‌رموو...
كازێوه ماڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی دێ به‌جێ هێشت و خۆی هه‌ڵات... ئه‌وه ئافه‌تی هه‌موو دێیه‌كه... گه‌نجه‌كان به‌رته‌نگ ده‌بن له دێی هه‌ڵدێن ده‌چنه شاری.....
باسی خۆم ناكه‌م ، له‌قه‌دیمه‌وه ده‌ڵێن كه‌س نابێ تاریفی خۆی بكات!
مانگه‌شه‌وه‌ی دێیه‌كه‌مان به به‌ری به‌یان، له ژێر باران، ته‌ر و خوساو......جارێكی دی sausage هاته به‌ر ده‌می... ئه‌م جاره نه‌ی گووت... Hay sausage ، به‌ڵكوگوتی : خۆشم ئه‌وێی !
هێژا كه تازه‌هاتۆته دێیه‌كه‌مان، ئێستاش نازانی له چی بدوێ و له كوێ بدوێ و بۆ كێ بدوێ؟...... تو سه‌ری خۆتان یه‌كێك پێ بڵێت!
دیاره بێ قسه‌بوون قسه‌ی دێنێت! ئه‌وه‌ش سفه‌تی خه‌ڵكی دێیه‌كه‌مان!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر