ئه‌مرۆ بێ ئه‌نگۆ ناخۆش چوبویین بۆ لای ده‌ریا... دیمه‌نێكی خۆش و هه‌ر وه‌ها هه‌وایه‌كی خۆش! له لایه‌ك تۆری والیبال داندرابوو بۆ Beach Vollibal و له لایه‌كی‌تر خه‌لكێكی‌تر خۆیان له به‌رتاوێ هه‌ڵخستبوو، جه‌ماعه‌تێكی زۆریش خه‌ریكی پیاسه و رۆلێر بڵێید و دووچه‌رخه بوون.... دیاره خه‌ڵكیش به دلی خۆی جل و به‌رگی له به‌ردا بوو یا نه‌بوو! و دیسان دیاره له‌م گه‌رمایه‌دا هه‌رچی كه‌متر باشتر!... وێنه‌یه‌كی ژیان، پڕ له جووڵه و خۆشی...وه‌بیر سالانی پێشوو كه‌وتم كه له ژێر20 میتر پارچه خۆت ده‌شارده‌وه ئه‌وده‌م وه‌ده‌رده‌كه‌وتی بۆ لای مه‌كته‌ب و دانیشگا و كار و بازار... وته‌نانه‌ت له ژێر ئه‌و هه‌موو پارچه‌یه هه‌ستت به ئه‌منیه‌ت نه‌ده‌كرد... هه‌رده‌م ده‌بووایه ده‌ستت ئاماده بێت بۆ مستێك كه حه‌واڵه‌ی قوڕبه‌سه‌رێك بكه‌ێ كه سه‌ری سورماوه ئاخۆ له ژێر ئه‌م قوماشانه چ باسه! ... كه‌چی لێره رووت بی یان داپۆشراو كه‌س ئاور له كه‌س ناداته‌وه ...ره‌نگه داپۆشراو بی زۆرتر ئاورت لێ بده‌نه‌وه بزانن ئاخۆ نه‌خۆشی كه له‌م گه‌رمایه‌دا هێشتا سه‌رماته!!!
كه هاتمه‌وه ماڵێ چاوم به ماڵپه‌رێكی نوێ كه‌وت ... له ناو ماڵپه‌ره‌كه ئه‌م وتاره‌م خوێنده‌وه كه ده‌ڵێ:
"خۆداپۆشین قه‌ڵایه‌كه كه ئافره‌ت ده‌پارێزێت له چاوه پیسه‌كان! و تیره ژه‌هراوی‌یه‌كان ، دیوارێكی پته‌و و توند‌و تۆڵه دژی توانه‌وه‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای پیاوان دا.!"
به تاقی كردن بۆم وه‌ده‌ركه‌وتۆت كه خۆداپۆشین ئافره‌ت! ناپارێزێت له چاوی پیس به‌لكو چاوی پیس زۆرتر تامه‌زرۆ ده‌كات! تیری ژه‌هراویش هه‌ر له وڵاتی خۆداپۆشراوان زۆره! ئه‌و دیواره پته‌وه مادام هه‌ر بۆ چاو پته‌وه و له ده‌ست كارێ ناكات جار و بار به قامكێك ده‌روخێت! به‌ڵام راستیتان بهه‌وێ تێناگه‌م له‌و دێره‌ی ئاخر كه ده‌لێ ئافره‌ت نابێت له كۆمه‌ڵگای پیاواندا بتوینه‌وه! كۆمه‌ڵگای پیاو چییه؟؟ دووایی توانه‌وه‌ی ئافره‌ت چییه؟...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر