ده‌مێكه گێرۆده‌ی ته‌لیسمی جادووگه‌ری ئینتێرنێت بووم ...ساڵێك...دوو ساڵ...زۆرتر چوار ساڵه! گێرۆده‌ی بێ سنووری و ئازادی بێ تاوانێ.
له‌و‌ماوه‌یه دا له‌گه‌ڵی بووم به هه‌واڵ ، به‌یه‌كه‌وه ته‌نیاییمان به‌ش كردووت.... هه‌روه‌ها پێكه‌نینمان، فرمێسكمان، بێتاقه‌تیمان، توره‌ییمان وهه‌ر هه‌ستێك مرۆڤی زیندو هه‌یه‌تی .... به‌ڵام هه‌ستم به نوقسانی ده‌كرد، ئه‌و زمانی منی نه‌ده‌زانی، منیش به زمانی ئه‌و كه‌مێك ئاشنا بووم...
هاوریی من گه‌ڵێك هاوریی تری هه‌بوو، ئه‌وان هاوریی منیان فێری زمانی من كرد...دونیا روون بۆوه!
ئه‌وكات هاتم به زمانی خۆم هه‌ستی خۆمی بۆ ده‌ربڕم، به‌ڵام وه‌بیرم هاته‌وه ده‌مێكه ئه‌و زمانه‌م به كار نه‌هێناوه ... وشه‌كانم لێ ون بوون ... دیتم هه‌ر له بنیاده‌وه ئه‌من به‌س ده‌زانم قسه‌ی پێ بكه‌م ... قه‌ت فێریان نه‌كردووم، قه‌ت مه‌جالی فێر بوون نه‌بۆت!!
ئه‌و زمانه پێش له داێك بوونی به حوكمی زڕباب سه‌ری پان كراوه‌ته‌وه ... ئێستاش نووسین به كوردی وه‌كوو ئاواتێكه كه به مناڵی پێی نه‌گه‌ێشتووی و به گه‌وره‌ساڵی به شه‌رمه‌وه بۆلای ده‌چی، شه‌رمی هه‌ڵه‌ی زۆر، شه‌رمی بێگانه‌بوون له‌خۆت...له زمانی خۆت!!
ره‌نگه فیڵمی "سێ‌و"ت دیتبێت، ئه‌و كاته‌ی مناڵه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار ڕزگاریان دێت له زێندانی ماڵه‌وه و هێچ وشه‌یه‌ك نازانن بێجگه له هه‌را هه‌رای زۆر! هه‌ر كاتێك دێم بۆ لای نووسێن به كوردی دڵه‌كووته‌ی ئه‌وه ده‌مگرێ نه‌كا نووسراوه‌ی من وه‌كوو ئه‌و هه‌را هه‌رایه‌ی ئه‌و كچانه وابن...
ئه‌وه ده‌توانێت هۆی كه‌م نووسینی من بێت، باوكی ژینا تۆ نه‌بووی پرسیت بۆ كه‌م ده‌نووسم؟ لێره وڵامم دایه‌وه، ده‌زانم دیسان به‌و گه‌ره‌كه دا دێیه‌وه........
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر