۱۳۸۱/۰۵/۰۲
چارده جار كوژرام! گاڵته نییه، چارده جار خوێنم پڕژا سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه و ئاخم له دڵ هه‌ستا!... هه‌ر ده‌ڵێم بابه ده‌ست هه‌ڵگرن ئه‌من ئه‌و كایه مۆدێرنانه نازانم..... هه‌ر ده‌ڵێم حه‌زم له كایه‌ی لێدان و كوتان نییه... سوودی نییه... خوشكه‌زاكانم لێم ناگه‌رێن، ده‌ڵێن وه‌ره ئه‌وه وه‌كوو شه‌ڕه‌شه‌په‌كان نییه و جێمز بانده!!! ...ئه‌وانه‌ش ئێستا ده‌زانن چۆن فێڵ له پووره Old fashion ه‌كه‌یان بكه‌ن ... یه‌ك له‌م لا ده‌ست و ئه‌وی تر له‌و لا ده‌وریان گرتم و فه‌رمانیان دامه‌ده‌ست، هه‌وه‌ڵ ده‌ستی كایه‌یان پێ به‌خشیم و دووایه 14 جار كۆشتیانم!!!... ئێستا بیر له تۆڵه ده‌كه‌مه‌وه. نامه‌وێت ببم به پووری هه‌میشه دۆراو! پێشوو گه‌ڵێك خۆم هه‌ڵكێشاوه كه ئێمه به منداڵی كایه‌ی خۆ‌شترمان هه‌بوو و منداڵی ئه‌و زه‌مانه‌ی هیچ نازانن، به‌ڵام ئێستا هه‌رچی ده‌كه‌م ناتوانم بچمه‌وه سه‌ر كایه‌كانی مناڵی... نێوه‌كانم له‌بیرن به‌ڵام كایه‌كه چۆن بوو نازانم!... هۆی له‌بیر نه‌مان، كورت بوونه‌وه‌ی كاتی منداڵیمان به هۆی شه‌ر و كێشه‌ی سیاسی و ئاڵ و گۆری وڵاته‌كه بوو...زۆر زوو تامی تاڵی گه‌وره بوونمان كرد، و بوین به شه‌ریكی خه‌م و شادی گه‌وران. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چینه كۆچه و وه‌به‌ر گولله‌ی نه‌كه‌وین، فێری ته‌خته نه‌رد و پاسۆر و حۆكم و درێژه و له هه‌موویان خراپتر كتێب خوێندنه‌وه‌یان كردین! ئه‌وانه‌ش هه‌موو گه‌مه‌ی گه‌ورانه و خوشكه‌زاكانم حه‌زیان لێ نییه!....... منیش وه‌ك كازێوه كه بیری مناڵی نه‌بوو، بیری مناڵێم زۆر كزه! ئێستا ئه‌وانه‌ی بیری مناڵیان تیژه یارمه‌تی بكه‌ن كایه‌ك بدۆزنه‌وه من بتوانم تۆڵه‌ی چارده جار جوانه‌مه‌رگ بوونی خۆم بكه‌مه‌وه! ...........
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر