ئامۆژگارێك بۆ هه‌موو دۆستانێك ئێره ده‌خوێننه‌وه!
كاتێ بۆ گه‌شت و سه‌یرانی ده‌ره‌وه داوه‌ت كران 3 جووت كه‌وش له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن... جووتێك كه‌وشی مه‌عقووڵ، جووتێك كه‌تانی، جووتێك سه‌رپایی! ده‌نا وه‌ك من ئه‌گه‌ر كه‌وشی مه‌عقووڵی پانێ 5 سانت له پێ كه‌ن تووشی ئه‌و گرفتانه ده‌بن:
دۆنێ بێ ئێوه ناخۆش چووبوین بۆ پاركێكی جه‌نگه‌ڵێ، شیناوه‌رد و چۆم و ڵافاوێكی جوان...هه‌ر پێم گه‌یشته ئه‌و شوێنه ، هه‌ستم كرد گه‌نج بوومه‌وه و ئه‌وه كاتی یاریه...له‌گه‌ڵ 5-6 یاری هاوته‌مه‌نی! خۆم ده‌ستمان كرد به یاری به تۆپ، واڵیباڵی ناو چه‌مه‌ن، به بێ تۆر... واڵیباڵ به كه‌وشی 5 سانت ناكرێ خۆ! بۆیه كه‌وشه‌كانم ده‌رێنا و له مه‌عقووڵ بوون هاتمه ده‌رێ..... گه‌ڕم و گوڕی یاری بوین و كاتی سێرڤ لێدانی من هات، منیش كشامه‌وه پاش بۆ سێرڤ لێدان كه چی هه‌ستم كرد شتێكی نه‌رم له ژێر پێم فڵقاوه....اااااااااییییی.. چاوم لێ كرد فرمایشی جه‌نابی سه‌گ بوو!!!!!... له دڵی خۆم دا گوتم هیچ نیه ئه‌وه نیشانه‌ی ثه‌روه‌ته! به‌ڵام ئێستا هیچ پێوه‌ندی به‌ینی "حاشا حازری" گو وثه‌روه‌ت نابینم ئێلا ئه‌وه‌ی هه‌دووكیان بۆنیان دێت!... سه‌رتان نه‌یه‌شێنم چومه ناو چۆمه‌كه فرمایشه‌كان بشۆمه‌وه ، دیتم چۆمه‌كه زۆر خوڕێن نیه و خۆش خۆش چووم بۆ لای لافاوه‌كه. گه‌یشتمه ئه‌و جێیه‌ی كه ئاوه‌كه ده‌ڕژا نێو دۆڵه‌كه و ڵافاوێكی جوانی پێك دێنا، له نێو دۆڵه‌كه‌دا عاڵه‌مێكی زۆری لێبووكه خه‌رێكی وێنه‌هه‌ڵگرتن بوون، كه چاویان به‌من كه‌وت ،كامێراكانیان روو له من كرد و خۆش خۆش وێنه‌یان لێ هه‌ڵگرتم، ره‌نگه لای خۆیان بێریان له‌وه كردبێت ئه‌و كچۆڵه‌یه خه‌ریكه خۆی ده‌كووژێ، با وێنه‌ی هه‌ڵگرین! كه‌مێك له‌وێ ژێستی خۆكوژیم بۆ گرتن و دوایه ماندوو بووم گه‌رامه‌وه شوێنی خۆم و كه‌وشه‌كانم له پێ كرده‌وه و ئێدی توبه‌م كرد پێ په‌تی بگه‌رێم! دوایه حه‌زم كرد بچم بۆ خواره‌وه‌ی لافاوه‌كه و ده‌گه‌ڵ دۆستان به‌شوێنێك كه نیوه‌ی پلیكان و نیوه‌ی به‌رد بوو چویینه خواره‌وه، هه‌ڵبه‌ت به كه‌وشی 5 سانت! ... كه گه‌یشتینه خواره‌وه تازه ترسم لێ نیشت چۆن بچمه‌وه سه‌ره‌وه!
به هه‌ر‌چه‌رمه‌سه‌رێك بوو هاتینه‌وه سه‌روه و ، كه گه‌یشتێنه‌وه هه‌ستم كرد به‌ری پێم هه‌ڵمساوه و ده‌سووتێته‌وه... هه‌مووی بلۆقی كردبوو... ئه‌وه‌ش ده‌ستكردی كه‌وشی خانمانه!
ئیستا هه‌ست ده‌كه‌م كه له دۆنێوه گه‌وره‌تر بووم.... پێویستم به پێڵاوی 2 سایز گه‌وره‌تر هه‌یه! به‌ڵام لافاوه‌كه له ژێره‌وه وێنه‌یه‌كی زۆر جوانێ هه‌بوو، ئه‌وه‌ی دێنا بچمه خواره‌وه!
ئێستا له بیرتان نه‌چێ هه‌ركات چوون بۆ سه‌یران 3 جووت كه‌وش به‌رن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر