كامپیوتێره‌كه‌م تووشی نه‌خۆشی داهێزان(دیپرێشن) بۆت... تاقه‌ت و هێزی له به‌ر گیان دا نییه! نه‌كا بڵێن كامپیوتێر گیان له به‌ر نیه و تووشی نه‌خۆشی داهێزان نابێت! من نیشانه‌ی نه‌خۆشی تێدا ده‌بینم...
كه هه‌ڵی ده‌كه‌م به بۆڵه بۆڵ دێته سه‌ر desktop.... ئه‌و كاته‌ی هێچ پرۆگرامێك ده‌كار ناهێنم مرته‌قی نایه! به‌ڵام خوا نه‌كا داوای لێ بكه‌م بچین سه‌رێكی Internet Explorer بده‌ین، مان ده‌گرێت و ده‌لێ ناتوانم... ده‌لێ تاقه‌تی نێو چاوانی گرژی
Proxy server م نیه...ده‌ڵی IP ئادره‌س نابینمه‌وه.... به‌راكێش راكێش تا به‌رده‌رگای ماڵی yahoo رایده‌كێشم، ده‌لێ تا ئیره هاتم ئیدی زۆرتر نایه‌م... خۆ هه‌رInternet Explorer نیه كه ئاوا خوێنی تاڵ بۆت له لای كامپیوتێره‌كه‌م، هه‌رچی پرۆگرامی
ماڵپه‌ر درووست كردنه بۆی نیه پیێ بلێ " سڵاو.." ... زوو مان ده‌گرێت و تا restart ی نه‌كه‌م ، چاری نایه!!!
7-8 رۆژه ئه‌و فێڵ و كه‌ڵه‌كانه‌ی به ئه‌قڵم ده‌گات به كاری دێنم تا بزه‌یه‌ك بێته سه‌ر لێوی و ئه‌و چاوه زه‌ق و بێ حاله‌ی زیندوو بێته‌وه... له گۆرێنی پرۆگرامه‌كان و ویندۆزی به‌سته‌زمان و مۆدێم و كابڵ را بیگره هه‌تا تۆزته‌كێن كردنی زبڵ و زاله‌كانی نێو زگی.... كه چی هه‌ر وه‌كوو خۆی ماوه..
3-4 جار به راكێش بردومه‌ته لای دوكتوری خۆی...كه چی دوكتور ده‌لێ ئه‌وه هیچی نیه و له من و له تۆ ساغتره...
پێی ده‌لم تۆ جوان و جحێلی، ئه‌و مه‌كرانه چییه ده‌ینۆنی ؟ له چیت كه‌مه؟ پێنتیۆمی 4 نی، كه هه‌ی؟ RAMی باڵابه‌رزت نیه ، كه هه‌یه؟ سه‌رباقی ئه‌وانه ئێنتێرنێتی كابڵیش له خزمه‌تت دایه... پێت خۆش بوو وه‌كو ئه‌و كامپیۆتێره پیره‌ی دراوسیمان 24 ساعه‌تان
وه‌كوو ترومپا ڵێدان ئێنتێرنێتت له خه‌تی ته‌له‌یفوون هه‌ڵێنجا با؟ ... نا... ئیدی هیچ سوودی نیه...
خوا ده‌ست به عه‌مری ئه‌و كامپیوتێره پیره‌ی دراوسی بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌با له كار و ژیان ده‌كه‌وتم...
دوكتوری كامپیوتێر تێی‌ناگا كه كامپیوتێر تووشی نه‌خۆشی رووحی ده‌بێت... هه‌ر خۆم ده‌بێ چاری سه‌ری بكه‌م ... كه‌س هه‌یه له نه‌خۆشی دیپرێشن بگات؟
تكایه یارمه‌تی بكه‌ن ئه‌و گه‌نجه تێدا نه‌چێ...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر