تریفه‌ی مانگه شه‌و وازی له نووسین(له وێبڵاگ دا) هێناوه و داوای كرد من نێوی له ریزه‌كه‌دا بسرمه‌وه... منیش ده‌ڵێم : به چاوان! به‌ڵام ئه‌و به‌چاوانه به نابه‌دڵیوه‌یه و هیوام وایه به زویی زوو حه‌ز له نووسین بكاته‌وه بگه‌رێته نێو كوێره دێیه‌كه‌مان...
ئه‌وینی دییه‌كه‌مان وادیاره چرای ماله‌كه‌ی كووژانده‌وته‌وه و باری كردوه، دیسان جێی داخه.... هۆی باركردنی ئه‌و ئازیزانه هه‌رچی بێت جێی رێزه به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی بۆ من زه‌حمه‌ته....
ئێستا كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه هۆی مانه‌وه‌ی من له وێبڵاگ دا هه‌ر نیشان دانی رێگه‌یه‌كی وتووێژه و به‌س! ده‌نا من نه نووسه‌رم، نه قسه‌خۆشم، نه زۆرم ئیده‌ی نوێ هه‌یه... نووسراوه‌كانم پڕه له هه‌ڵه‌ی نووسین و ئه‌وه هه‌ر دێت و فێر ده‌بم... تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مێنم كه وێبڵاگی كوردی ئه‌وه‌نده زۆر بن كه پێویست به وێنه‌ی وێبڵاگ نه‌بێت!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر