ده‌ڵێ: خانمی ئازیز هێمنی جوانترین سیحره كه ده‌توانی بیبه‌خشیت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت. بۆیه تا هێمن و له سه‌رخۆبیت.. به‌دڵنیایی جوانتر و سه‌رنج ڕاكێشتر ده‌بیت.
ئه‌و ئامۆژگاریه یه‌كێك له‌م ریزه ئامۆژگارییانه‌یه كه له ژێر ناوی "سیحری جوانی" له ڵاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" دا ده‌نووسرێت! "خانمی ئازیز" به كه‌مێك هارۆی ره‌نده كرا‌و و كه‌وچكێك رۆنی زه‌یتوون و زه‌ردێنه‌ی هێلكه ده‌توانێت به ده‌م و چاوێكی جوان و قژی خاو و ... هه‌رچی "سیحری جوانی تێدا بێت، پێی بگا‌ت... له‌م ئامۆژگاریانه دا قسه‌یه‌ك نییه دیاره تاقی كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌رچی ده‌كه‌م له‌م ئامۆژگارێ نۆیه تێ‌ناگه‌م. هێمن بوون و له‌سه‌ره‌خۆ بوون كه‌ی و چه‌نده له به‌رابه‌ر كێ؟ ده‌بێ دیاری بكرێت! دوایه هێمنی و له‌سه‌ره‌خۆیی چی له جوانی داوه؟ بڵیی وه‌ك هارۆی ره‌نده‌كراو ره‌نگی ده‌م و چاو روون كاته‌وه؟
وه‌ك بزانم ئه‌م نووسراوانه تایبه‌ته به "سیحری جوانی" بۆ راكێشانی سه‌رنجی "ئاغای ئازیز" ! كه وایه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تۆی "خانمی ئازیز" هه‌را هه‌را نه‌كه‌ی و له به‌رابه‌ر گوڕه گوڕی "ئاغای ئازیز" سه‌رت دانۆنی و به شه‌رمه‌وه ده‌م نه‌كه‌یته‌وه، ئه‌و كات "ئاغای ئازیز" گوڕه گوڕی خۆی له بیر ده‌چێته‌وه و سه‌رنجی بۆ چاوه جوانه‌كانت راده‌كێشرێت و "سیحری جوانی" تۆ ده‌رده‌كه‌ویت!
به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن، دژی هێمن بوون و له‌سه‌رخۆ بوون نیم، هێمن بوون و له‌سه‌رخۆ بوون كاتی خۆی هه‌یه، بۆ هه‌موو مرۆڤێكیش گرینگه نه‌ك هه‌ر بۆ "خانمی ئازیز" ، سیحری جوانیش زۆر ناكات و به‌س زۆركات ئه‌و هه‌له‌ت ده‌داتێ جوانتر له سه‌ر شتێك بیر بكه‌یته‌وه..... ده‌مێكه ئه‌م وێنه ئامۆژگاریانه ده‌بیسین كه ئه‌له‌ی خوا هه‌ر خولقاندویه بۆ ژن!
* ده‌نگ هه‌ڵمه‌هێنه بۆ ژن جوان نییه!
* به ده‌نگی به‌رز پێ مه‌كه‌نه بۆ ژن عه‌یبه!
* كابان به ژنی كابان مه‌قبووڵه!
* هه‌ڵمه‌ده‌یه تۆ ژنی!
* ........................
به‌م هه‌موو ئامۆژگاریانه تایبه‌ت به ژن هه‌ست ده‌كه‌م زۆر تاێبه‌تین! ره‌نگه ژنی بێ مه‌نشوور كه گوێ له‌م هه‌موو ئامۆژگاری به نرخانه راناگرێ و به‌ختی سپی خۆی وه‌ك ره‌ژی ره‌ش ده‌كات ، هه‌ست به‌م تایبه‌ت بوونه ناكات!
وادیاره نازانن بۆ " ئاغای ئازیز" هه‌ر یه‌ك ئامۆژگاری هه‌یه و به‌س:
* پیاو به پیاو!
فه‌قیره "ئاغای ئازیز"هه‌ر ده‌بێت هیچی له ژن نه‌چێ و به‌س!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر