مامۆستایه‌كه‌م هه‌بوو ده‌یگووت : " تێگه‌یشتن له پرسیارێك خۆی نیوه‌ی وڵامی پرسیاره‌كه‌یه! هه‌ڵه‌ی زۆربه‌ی ئێوه ئه‌وه‌یه له پرسیاره‌كه ناگه‌ن و تێده‌كۆشن هه‌رچی زووتر وڵام ده‌نه‌وه!"
ته‌وار هاوارێ ده‌كا كێشه‌ی ژنی كورد هه‌ر ئه‌و كێشه‌ی ژنانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو نییه و ئه‌و ده‌رمانه‌ی "دۆستانی پێشكه‌وتوو خواز" بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م و كورتی مافی ژن پێشنیاری ده‌كه‌ن، ده‌رمانی ژنی كورد نییه!
دیاره منیش هه‌ر وه‌كوو ته‌وار پێم وایه كێشه‌ی ژنان هه‌وه‌ڵ ده‌بێ له ئاستی جووغرافیایی خۆی چاو لێ بكردرێت و شی بكردرێته‌وه و دوای ناسین و تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌كه له وڵام بگه‌رێین! ده‌نا وڵامی ئاماده‌ی ئه‌وانی تر بۆ گرفته‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ری ده‌ردی ئێمه نییه.
ئێستا ده‌بینم ئه‌و هه‌ڵه‌یه كه مامۆستاكه‌م باسی ده‌كرد هه‌ر له سه‌ر وڵامی مه‌سه‌له‌ی هه‌نده‌سه نییه به‌ڵكوو ته‌واوی بواری ژیانی ئێمه ده‌گرێته‌وه.... له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژن كه زۆرتر له باسه‌كانی تر سرنجی منی راكێشاوه، ده‌بینم كه زۆربه‌ی داخوازانی مافی ژنی كورد پێش ئه‌وه‌ی ئاستی قووڵی گرفتی ژنی كورد ببینن قۆڵیان هه‌ڵمالیوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ده‌ردێك كه هیچ زانیارێكیان له سه‌ر نییه بێجگه له وشه‌یه‌كی ناسراو به ناوی " ژن" وه‌ك پارامیترێك....
ئه‌و پارامیتره وه‌كوو ژماره‌یه‌كی دیار نییه كه بتوانین له نێو موعادیله‌ی ئه‌وانی‌تر داێنێن و وڵام ئاخری ده‌ربێنین، به‌ڵكو به پێی ئاستی فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسی و جۆغرافیا و... هه‌تا بگره ئاو و هه‌وا ده‌گۆردرێت و پێویستی به وڵامێكی تره!
باشتر نییه هه‌وه‌ڵ گرفته‌كه بۆخۆمان شی كه‌ینه‌وه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر