ملالی نێوی هه‌وه‌ڵ گۆڤاری ژنانه‌یه كه له ئه‌فغانستان دوایی نه‌مانی تاله‌بان له سه‌ر حكومه‌ت به یارمه‌تی ده‌ستگای رۆشه‌نبیری ئاینه ده‌رهاتۆ!... هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو بۆ ژنانی بێ به‌ش له هه‌رچی مافی ئینسانی...
به‌دیتنی وێنه‌ی سه‌ربه‌رگی ملالی له ماڵی مانگه شه‌و وه‌بیر تێكۆشانی ئه‌فغانێكانی ده‌ره‌وه و ناو وڵات بۆ ساز كردنه‌وه‌ی هه‌رچی له‌و چه‌ند ساڵه دا له وڵاته‌كه‌یان رووخاوه كه‌وتم، ماندوو بوونێكی زۆر و عایدی كه‌م... ئێستاش هه‌ر ده‌م ترسی وێران كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌یه....
ئێستا به بیستنی هه‌واڵی هێرش كردن و نه‌كردن بۆ سه‌ددام وێنه‌ی ئه‌فغانستانێكی نوێ دێته به‌رچاوم... له شه‌ری دژ به تالیبان له ئه‌فغانستان دا ئه‌وه‌ی تێدا چوو ئه‌فغان بوو....و تالیبان هه‌ر ماون!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر