دوێنێ شه‌و، شه‌وی "هه‌ته‌ره و مه‌ته‌ره"ی ئێره بوو، یان به قه‌وڵی خۆیان شه‌وی هالۆوین! منیش ئه‌مشه‌و چووم له ده‌ستره‌نجی سواڵی دوێنێ شه‌وی خوشكه‌زاكانم به‌شی خۆم هه‌ڵگرت... هه‌مۆ ساڵێ وه‌كو سه‌رچاك كردنه‌وه وه یان وه‌كو ماڵیات به‌شێك له شیرینی و نوقله‌كانیان به من ده‌برێ... دیاره ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆخۆیان پێیان خۆش نییه وه‌به‌ر من ده‌كه‌وێت!
هالۆوین ئێستا شه‌وێكی خۆشی مناڵانی ئێره‌یه، به جڵ و به‌رگی ترسناكه‌وه ده‌چنه به‌ر ده‌رگای ماڵان و داوای شیرینی ده‌كه‌ن.... وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌م شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ناخۆش و ناڵه‌باری هه‌بۆ و ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر باوه‌ره مه‌زهه‌بێكانی مه‌سیحی توند و تیژه‌كان كه خه‌ڵكێكی زۆریان كه هاوباوه‌ری ئه‌وان نه‌بوون به ناوی كفر و جادوگه‌ری بۆ نه‌جاتی روحی ئه‌وان له ده‌ستی شه‌یتان ئاوڕ تێبه‌رداوه!... ئه‌مه ڕه‌وایه‌تێكه له سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شه‌وه( له‌وانه‌یه زۆر راست نه‌بێ)...
زۆر به زه‌حمه‌ت له بیرم دێ كه رۆژێك مناڵانی كوچه‌كه‌مان گووتیان ده‌گه‌ڵیان بكه‌وم بۆ یارێكی مناڵانه به ناوی "هه‌ته‌ره و مه‌ته‌ره" ... له‌م یاریه جامێك پڕ له كشمیش و گوێزم له بیره و ئاوپرژێن كردنمان به ئاو ... یاریه‌كی خۆش بوو كه رۆژانی دواتر هه‌رچی چاوه‌رێم كرد مناڵان ده‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌ست به‌م یاریه بكه‌نه‌وه، نه‌بوو كه نه‌بوو... زۆری نه‌خایاند ئاڵ و گۆڕی حكومه‌ت و شه‌ر ده‌ستی پێ كرد و یاریه‌كانی ئێمه‌ش به نان هات و به ئاو خورا!
ئێستا بیر له هالۆوین ده‌كه‌مه‌وه كه لێره جێژنه‌ی مناڵان و پیرێژن و پیره‌مێردانه... مناڵان بۆ خۆشی له به‌ر كردنی لیباسی سه‌یر و سه‌مه‌ره و وه‌رگرتنی شیرینی و نوقڵ ... پیره‌كانیش به خۆشی دانی ئه‌م شتانه و دواندنی خه‌ڵك... لێره خه‌ڵك بیره‌وه‌ری ناخۆشییان له بیر كردووه و كردویانه به جێژن و خۆشی... لای ئێمه، هه‌رچی خۆشییه له بیر كراوه و له جێی ناخۆشی و خه‌م داندراوه... مناڵانی ئێمه هه‌تا له خۆشی گه‌ورانیش بێ به‌شن، بیستم گووتیان ئێستا له سه‌ر كارتی شایه‌ی ده‌نووسن كه میوانه‌كان مناڵان نه‌هێنن بۆ داوه‌ت تا داوه‌ته‌كه رێك و پێكتر به‌رێوه بچێ... پێم وانییه هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه له بیریان بێ خه‌م و په‌ژاره‌كانیان له لای مناڵان باس نه‌كه‌ن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر