ماوه‌یه‌كی درێژ كتێبێكم به ده‌سته‌وه بوو، قه‌ت ئه‌وه‌نده به خاوی كتێبێكم ده‌ست نه‌داوه‌تێ كه بیخوێنمه‌وه و له خوێندنه‌وه‌ی چێژی وه‌رگرم... ئه‌گه‌ر كتێبێك به دڵم ده‌بێ ، هه‌تا ته‌واوی نه‌كه‌م داینانێم... به‌ڵام ئه‌م كتێبه‌م زۆر به دڵ بوو به‌ڵام زۆر به كاوه‌خۆ خوێندمه‌وه...
كتێبه‌كه"مناڵه‌كانی نیوه‌شه‌و" نووسراوه‌ی "سه‌ڵمان روشدی" به ناو بانگ بوو، و یه‌كێك له نووسراوه‌كانی كۆنی ئه‌م نووسه‌ره‌یه كه من تازه خوێندومه‌ته‌وه!
چه‌ند ساڵ پێش كه خومه‌ێنی خه‌ڵاتی بۆ كۆشتنی سه‌ڵمان روشدی دانا له سه‌ر نووسینی "ئایاتی شه‌یتانی"، پێم وا بوو ئه‌وه هه‌ر پرۆپاگاندایه‌كه بۆ ناو و نیشان و ئاژاوه‌یه‌ك بۆ مه‌لایان بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ش هه‌و!.....
چوون ئێستاش هه‌ر بیر له پرۆپاگاندا ده‌كه‌مه‌وه و پێم وا نییه ئه‌م ماسته بێ موو بێ، پێم وایه ئه‌وه ئاژاوه‌ی "ئینگلیس"یش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ره له نووسین بكه‌وێ! پێم وایه به‌خیلیان هاتۆتێ هیندی- پاكیستانێك بتوانێ له نووسه‌ره‌كانی خۆیان له باری نووسین به زمانی ئینگلیزێوه سه‌ركه‌وتووتر بێ!...(ئه‌وه‌ش به شێوه‌ی دایی جان ناپلێۆن) !!!
هه‌ر به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌م ته‌واو ده‌كرد زۆرتر سه‌رم ده‌سوورما له سێحری نووسینی ئه‌م نووسه‌ره... چێرۆكێك كه نازانی رۆژمێری وڵاتێكه یان به‌س باسی كه‌سێك به ته‌نیا... له‌م چیرۆكه‌دا هه‌موو شت و كه‌س "داهاتوو" ده‌نه‌خشێنێ له هه‌مان كات دا داهاتوو ده‌ڵێی سه‌ربه‌سته له بوونی ئه‌م كه‌سانه و ئه‌م شتانه..
بۆ وێنه چیرۆكی بنه‌ماڵی بوێژی ئه‌م داستانه له مه‌لافه‌یه‌كی كون را ده‌ست پێ ده‌كا... ده‌ڵێی ئه‌م مه‌لافه‌یه نه‌با قه‌ت هیچ نه‌ده‌قه‌وما... مه‌ڵافه‌یه‌كی كون كه بۆ هه‌وه‌ڵ جار ئاده‌م عه‌زیز له پشتی ئه‌م را هاوسه‌ری داهاتووی ده‌بینێ، كچێكی كه بۆ پاراستنی حه‌یا و نامووسی له پشت ملافه‌یه‌ك قه‌تیس بۆ و له تاقه كونی ئه‌م ملافه‌یه را دوكتوره‌كه‌ی (ئاده‌م عه‌زیز) نه‌خشی ته‌واوی ئه‌م كچه له بیری خۆی دا له‌م له‌ت و په‌تانه‌ی وه‌به‌ر چاوی دێ ساز ده‌كا... و ئاشقی ده‌بێ!!... ئه‌م ئه‌وینه‌ی كه ئاوا له‌ت و په‌ت ساز بۆ ، ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی خۆی....... كاتێك مه‌لافه لا ده‌چێ و هیچ په‌رژینێك مابه‌ینی ئه‌وان نامێنێ ورده ورده كز و بێ هێز ده‌بێ تا ده‌گاته ئه‌م راده‌یه كه له‌م ئه‌وینه هیچ نامێنێ و ئاده‌م هه‌ست ده‌كا ناو زگی به‌تاڵ بۆ و كونی تێ بۆ.... ئێستا ئه‌وه خۆیه‌تی كه له‌ت و په‌ت ده‌بێ...
چیرۆكه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ له به كار هێنانی ئینسانه‌كان و شته‌كان و له هه‌ر به‌شه‌یدا كه‌سێك یان شتێك ده‌بێته هۆی بابه‌تێك له مێژووی هیند، پاكیستان یان چاره‌نووسی كه‌سێك... نازانی بروات به "قه‌زا و قه‌ده‌ر" هه‌بێ یان "عیله‌ت و مه‌علول".... نووسه‌ره كه بریارت بۆ ده‌دا! كاتی خوێندنه‌وه زۆر جار هه‌ستم ده‌كرد ئه‌وه نووسه‌ر منیشی خستۆته ناو چیرۆكه‌كه‌ی و بیرێكی من له چیرۆكه‌كه ده‌كه‌مه‌وه به‌شێكی ئه‌م داستانه‌یه...
نازانم سه‌ڵمان روشدی دوای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی به نه‌هێنی ژیاوه ئه‌وه‌نده‌ی بابه‌ت له به‌ر ده‌ست هه‌یه كه بتوانێ چیرۆكه‌كانی داهاتووی به هه‌مان شێوه‌ی جوانی پێشووی بنووسێ یان نا؟ به‌ڵام پێم وایه نووسه‌رێكه كه حه‌یفه له نووسین بكه‌وێ!
۱۳۸۲/۰۸/۱۷
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر