به‌شێك له بیره كه دوا به دوای وه‌خه‌به‌ر هاتنی هێش و ژانت ده‌خاته له‌شه‌وه، ناوه راست سینگت ده‌كوشێ و رێی هه‌ناسه‌ت لێده‌گرێ...هه‌ر به ته‌مای وه‌لا نانیانی و وه‌كوو مێشێك هه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی وه‌لای ده‌نێێ وه وزه وز ده‌كه‌ون، هه‌ر دێت و دووپات ده‌بنه‌وه و هه‌راست پێ هه‌ڵده‌گرن... چ ده‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی به ماشێنێكی بێ ووجود راده‌گه‌ن و هه‌موو ئامرازی پاك كردنه‌وه و كۆ كردنه‌وه و رێك كردنه‌وه‌یان بۆ داناوه، بۆ مێشكی مرۆڤیش شتی ئاوا هه‌با؟ شتێك وه‌كوو په‌رۆیه‌ك ئه‌وه‌ی ناته‌وێ هه‌لیمژێ و جیای كاته‌وه، وه‌كو فیلتێریك ئه‌وی به دڵت نییه هه‌لیبێنجێنێ، وه‌كو فه‌رمانێكی فۆرمات ئه‌وه‌ی به دڵت نییه پاكی كاته‌وه... چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر كرابا؟
...................................................
پار ئه‌وده‌مانه بۆ كورێكی وێبلاگ نووس كه گوتیان خۆی كوشتووه گه‌ڵێك گریام و گه‌ڵێك دڵته‌نگیم كرد... ئه‌وساڵ له ساڵرۆژی مردنی خۆیدا زیندوو بۆوه و ژیان ومردنی به گاڵته گرت...
ده‌ڵێم چ ده‌بوو كرابا تۆش ئه‌مرۆ زیندوو بێیه‌وه؟ سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تا ئێستا گریاوم ده‌گریام تا دیسان زیندوو بێیه‌وه.... به‌ڵام جیاوازی دونیای درۆ و راستی زۆره... له راستی دا ئه‌وه بۆ گاڵته نابێ..
...................................................
كه‌وێم پڕ كرد له دڵته‌نگی، شاقولی به‌ر چاوی لێڵ بۆت و به‌یانی په‌ریله یه‌خه‌م ده‌گرێ ده‌ڵێ بۆ دڵته‌نگم... باشتره برۆم له فۆرمه‌تێك بۆ ئه‌و مێشكه پڕ له باگه بگه‌رێم... هه‌ر یه‌ك جار كه‌ڵكی هه‌یه و به‌س...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر