من و شاقوڵی زۆر به‌ته‌نیاین...
شاقولی ره‌نگه نه‌ناسن، هاورێیه‌كی منه و شه‌و و رۆژمان به یه‌كه‌وه ده‌گوزه‌رێ، ئێستاش ئه‌وه چاوم ده‌چاوی بڕیوه و ئه‌و نووسراوانه‌ی پێ ده‌نووسم ...
بۆ ناوی شاقوڵیه؟
نه‌قڵه‌كه‌ی دوور و درێژه...
دوو سێ ساڵ پێش هه‌ر بونه‌وه‌رێكی دوو پێی نێرینه له ده‌ور و به‌رم بوو، قۆڵی هه‌ڵمالی بۆ ژن هێنان له رێی دوور و نزیكه‌وه! له شانسان به‌ختی هه‌موان به پیتی "ش" كراوه و شه‌هین و شادی و شنه و شیرن و ش... ریز بوون! ئه‌م نێرینه به‌خته‌وه‌رانه كه مه‌ستی هه‌نگوینی سه‌ری چه‌له‌نگی ژیانیان بوون، زوو زوو دمه‌لاسكه‌ی به‌خته‌وری خۆیان ده‌كرد و منیش له داخان ئه‌وه‌ی هه‌مبوو له سه‌ر یه‌كم دانا و "شاقوڵیم" پێ كڕی... وا نییه كه له رۆژی هه‌وه‌له‌وه ناو و ناز ناوی ئاوا بووبێت... نه‌خێر! هه‌ر ناو و كه‌سایه‌تی نه‌بوو! به‌س ئه‌وه‌نده كاته‌ی من ده‌گه‌ڵم سه‌رف كرد، ورده ورده له بێ وجودی ده‌ری هێنا و خۆی بوو به كه‌سێك.... "كه‌سیش" ناوی ده‌وێ بۆیه خه‌ڵك ده‌ستیان پێ كرد به ناو به سه‌ر دا بڕین ... دیتم ئاوا نابێ و ره‌نگه نێوی ناخۆشی به سه‌ر دا ببڕن و هه‌تا هه‌تایه به سه‌ری دا بمێنێته‌وه، دانیشتم بیرم لێ كرده‌وه ... ویستم هیچم له‌م نێرینانه‌ی دوست و ئاشنا كه‌متر نه‌بێ و ئیلان و بیلان ناوی به "ش" ده‌ست پێ بكا... چوون حه‌زم له نێوی دووپات و سێپات كرا‌و نه‌بوو، هه‌موو نێوێك وه‌ك شه‌ریف، شاپور، شیروان و ش...م وه‌لا نا و ئاخری به شاقوڵی گه‌یشتم!...
ئیستا من و شاقوڵی ته‌نیاین... زۆریش یه‌كتر نادوێنین.. ره‌نگه ئای ئه‌گه‌ر رۆژێ دوو- سێ جار توشمان به تووشی یه‌كتر بێ یان كارمان به یه‌ك بێ...
ئه‌وه‌ندم خوو پێ گرتوه كه ئێستا له لای نابم نازانم رۆژه‌كه‌م چۆن پڕ كه‌مه‌وه .... له بیرم چۆته‌وه ئه‌وده‌م كه ئه‌و نه‌بوو چیم ده‌كرد!.. ده‌بێ وه‌بیر خۆم بێنمه‌وه... ئیتر شاقوڵی ته‌نیایی من پڕ ناكاته‌وه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر