له وڵاتی كافران پێش ئه‌وه‌ی بمری ده‌توانی جیژنی مردنت بۆخۆت رێك و پێك كه‌ی... قه‌بری بكری، تابووتی جوان به كردن بده‌ی، ده‌سته لیباس و میوانی پاش مردنت رێك بكه‌ی... ئه‌م سرویسانه‌ش دیاره فه‌عله و وه‌ستای خۆی هه‌یه و ده‌بێ به كرێیان بگری! هه‌وه‌ڵ جار چاوم به ئاگاداری ئه‌م سرویسانه كه‌وت گه‌ڵێك دڵم ته‌نگ بوو و كووتم چاو ئه‌وانه‌ی چاوه‌رێی مردنی منن!! به‌ڵام ئێستا بێ ئه‌وه‌ی بیانخوێنمه‌وه فرێیان ده‌ده‌م... له لای خۆمان گۆڕستان جێیكی زۆر به سام و ترسناكه... پیاوم ده‌وێ شه‌وانه تێیدا بخولێته‌وه به‌ڵام لیره وه‌كوو دیمه‌نێكی جوان رازاوه‌ته‌وه، هه‌وه‌ڵه‌كان كه هاتبووم، بۆ گه‌ڕان ده‌چوومه ناو گۆڕستان!!!
ئه‌مرۆ له ناو رۆژنامه‌ی به‌یانی ئه‌م عینوانه‌م كه‌وته به‌ر چاو:
رۆژمێری تابووت، ئه‌و جێگه‌یه‌ی سێكس و مه‌رگ یه‌ك ده‌گرننه‌وه
له ناو وتاره‌كه دا باسی تابووت فرۆشێك بوو كه بۆ فرۆشی تابووته‌كانی له وێنه‌ی ژنی رووت كه‌ڵكی وه‌رگرتووه!
به بیرم دا هات:
فه‌قیره ژن، له‌م دونیا و ئه‌و دونیا هه‌ر ده‌بێته وه‌سیله‌ی دڵخۆشكردنی پیاوان... لێره ده‌بنه ئامێری دڵرفێن بۆ سه‌رنج راكێشان، بۆ بازار گه‌ڕم كردن... له‌و دونیاش ده‌بنه مزگێنی بۆ پیاوان وه‌ك حۆری... ده‌ی بۆ كابرا تابووت نه‌فرۆشی به وێنه‌ی ژنی رووت له لایه‌وه، مادام مزگێنی خوا بۆ ئه‌و دونیا هه‌مان شته؟
وه‌ك كابرای تابووت فرۆش باسی كردووه، دانانی ئه‌م وێنانه گه‌ڵێك بازاره‌كه‌ی خۆشتر كردووه و فرۆشی زۆر بۆ و به ته‌ماش نییه لایان بات!
ده‌ی خوا بازاری بدا! كێ به‌خیڵه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر