به چاوه نه‌بم ئه‌م ماوه رێكۆردی دڵ هێشانم شكاندووه و بۆ جارێكی تر دڵم هێشا.. به خه‌یاڵی خۆم وا بوو دڵێكی زۆر قایم و به هێزم هه‌یه و ئاوا به هاسانی ناهێشی و ناتۆرێ... به‌ڵام... خه‌یاڵ بۆ پشت به‌ستن نابێ!
دڵی منیش وه‌كوو هه‌موو مرۆڤێكی تر ئاستی قایم و ناسكی هه‌یه، ئه‌وده‌مه‌ی زۆرتر ده‌تۆرێ كه ئاسته ناسكه‌كانی دێته مه‌یدان( ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان دیت كه به شاڵی شێخی بیاره‌ی سوێندێ ده‌خوا كه شتی وا نابێ و نه‌بۆ كه دڵی من ئاستی ناسكی هه‌بێ، بروای پێ بكه‌ن با سوێندگیر نه‌بێ!) ... ئه‌م ئاسته ناسكه‌ی دڵم له خۆی خوێریتر نییه! هه‌ر نه‌با باشتر بوو... كاتێك من ده‌ژیم دێت و خۆی تێكه‌ڵی ژیانی رۆژانه‌م ده‌كا... لێناگه‌رێ مێشكم راستێكان به‌م جۆره‌ی هه‌یه بیاننه‌خشێنێ و له سه‌ر جێی خۆی داێنێ، دێت و له بروای خۆی راستێكان به‌م شێوه‌ی به دڵێتی ده‌ڕه‌نگێنێ و ده‌یانگۆرێ و به من ده‌سه‌ڵمێنێ ئه‌وه‌ت له به‌ر زه‌ین بێ باشتره بۆ داهاتوو!
ده‌ی لێره‌دا من هه‌رچی تۆ ده‌ێڵێی له پێناو ئه‌و راستییه ڕه‌نگ كراوانه دا ته‌فسیر ده‌كه‌مه‌وه... نه‌ك ئه‌وه‌ی به راستی خۆتی! سه‌یریش نییه دڵم لێت بهێشێ، چون ئه‌و شتێكی تر له تۆ تێگه‌یشتبوو! ده‌زانم خه‌تای خۆمه... به‌ڵام چه‌ند خۆشتر ده‌بوو خه‌تای تۆ بووبا!!!
۱۳۸۲/۰۸/۲۲
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر