دوای ماوه‌یه‌كی زۆر بێكاری ئه‌وه خوا غه‌زه‌بی له یه‌كێك گڕتووه كه بنێرێت به‌دواما بۆ چاو پێكه‌وتن وزانینی ئه‌وه‌ی زانستی من به كه‌ڵكی ئه‌و دێت یا نا! هه‌ر به‌م جۆره‌ی ئه‌دا و به‌زمی كار دۆزینه‌وه زۆره ، بۆ چاو پێكه‌وتنیش نه‌قڵ و حیكایه‌ت زۆره! سه‌د خۆزگه به ئازموونی خوازبێنی و ژن هێنان و مێرد كردن!
له سه‌ر كات گه‌یشتن، نه زووتر نه دره‌نگتر؛ جڵ و به‌رگی فۆرماڵ له به‌ر كردن، چۆنێتی قسه كردن و چاو تێبڕین و چۆنێتی بیڵامانێ كه‌ر كردنی ساحیب كار! هه‌موو وه‌ك حه‌وت خانی رۆسته‌م وایه...
له هه‌مووان زه‌حمه‌تتر جڵ و به‌رگی فۆرماڵه!! بۆ من كه عومرێك له ئێرانێ له ژێر مانتۆ و سه‌رپۆش ئه‌وه‌ی فێری نه‌بووم به خۆ راگه‌یشتن بۆ، ئه‌و به‌شه هه‌ر زۆر زه‌حمه‌ته... له به‌ر كردنی كۆت و دامه‌ن وه‌ك چه‌رمه‌سه‌ری و خه‌فه‌ت وایه و له لیباسی ره‌سمی دا هه‌ر وه‌كوو ئه‌و شواڵییه وام كه به جل و به‌رگی ئاسنه‌وه ده‌ینێرن بۆ شه‌رێ! بۆ جلی رێك له به‌ر كردنیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانم كه كابرای توتن فرۆشی مه‌یدانی ئاردی لێێ ده‌زانێ! كابرای توتن فرۆش به پێچ و كڵاو و كۆت و بلووزی یه‌خه حه‌وت و تی‌شێرت له ژێره‌وه و پانتۆڵی كوردی و كه‌وشی نووك تیژی چه‌رم بێننه به‌ر چاوتان.. دوو ددانیشی زێر بێ باشتر! ده‌ی منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده رێك و پێك خۆم ده‌رازێننمه‌وه!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه، دوای ئه‌و ماوه‌یه بێكاری زۆر و له لای شاقوڵی دانیشتن، بیلامانێ هیچ كام له جڵ و به‌رگه‌كانی پێشووم بۆ نابێته‌وه و تووشی ده‌ردی " ها ئێستا چ له به‌ر كه‌م ؟؟؟" بووم!!
پرسم به 2-3 كه‌سێك ،كه ده‌زانم لێی ده‌زانن ،كرد...
هه‌وه‌ڵی: قه‌وڵ وایه چه‌ندت بده‌نێ؟
من: ساعه‌تی 10$
هه‌ربۆخۆی: نااااااا نایهێنێ بچی جل و به‌رگی تازه‌ی بۆ بكری... ده‌ڵێم پانتۆڵ(كوردی نا) ه ڕه‌شه‌كه‌ت بۆ به‌ر ده‌بێته‌وه؟ وه‌ره منیش كراسێكت ده‌ده‌مێ ( سایزی ئه‌و كه‌سه‌ش نیوه‌ی منه!!!!)
من: وه‌ده‌زانی ئه‌و كراسه بۆخۆت زله بۆ منیش زل ده‌بێ؟
..............................
دووهه‌می: ده‌ستێك لیباسی خانیمانه و جوان له كه‌سێك وه‌رگره!
من: خانم؟ لێره؟؟؟ كه‌س ناناسم!
.............................
سێهه‌می: همممم تۆ هه‌رچی له به‌ر كه‌ی فه‌رقێك ناكه‌ی!!!....... یانی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ر جوانی! (درۆ خۆ كه‌س ناكووژێ؟ ده‌ێكووژێ؟)
ده‌ڵێم بێ جل و به‌رگیش ده‌بێ ها... بێ یه‌ك و دوو داتده‌مه‌زرێنن!
من: خوا كه‌مێك مێشك بدا به تۆ، كه‌مێكیش پاره به من با به دووی كار دا مۆحتاجی بیر و ڕای تۆ نه‌بم... ئاخر به فه‌رز ئه‌وه جل و به‌رگیشم له به‌ر نه‌كرد ؟ له بیرت چۆته‌وه من له كانادام و ئێستاش زستانه؟ به‌سه پێم له ده‌رگا به‌رمه ده‌رێ و ببم به سه‌هۆڵ... كه‌س دۆستی وه‌ك منی هه‌بێ، دووژمنی بۆ چییه؟
.........................
ئێستا خۆم ده‌ڵێم له‌و ده‌سته جله كوردیانه‌ی هه‌مه و بێ كه‌ڵك ماوه‌ته‌وه ( ئاخر لێره نه رێفراندۆم ده‌كرێ، نه ئاشتی ده‌كرێ، نه ئۆجه‌لان ده‌گیرێ و نه كه‌س شایه‌ی ده‌كا!) ، ده‌ستێكی له به‌ر كه‌م و به كابرای بڵێم " ئیلان و بیلان ئه‌ورۆ رۆژی تایبه‌تی كوردانه و ده‌بێ هه‌موو كوردێك له هه‌ر جێیه‌كی دۆنیایه جڵ و به‌رگی كوردی له به‌ر كات. "
خۆ درۆ كه‌س ناكووژێ؟ ده‌ێكووژێ؟ تازه دوای عومرێكیش ئه‌و جل و به‌رگه كوردیانه‌ش به كه‌ڵكێك دێن.. كه‌سیش به له خۆ هاڵانی 30 میتر پارچه ڕه‌ق هه‌ڵنایه!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر