ده‌مێك بوو پیاسه‌ی نێوان وێبڵاگ ئاوام نه‌كردبوو و له زۆر شت بێ خه‌به‌ر بووم!... مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه نامهه‌وێ غه‌ێبه‌تی كه‌س بكه‌م و نه‌قڵ و باسان دامه‌زرێنم! به‌ڵام ئه‌و نه‌قڵێ قالۆنچه‌كان و فێمینیسته‌كانی ته‌وار گه‌لێك خۆش بوو!
پێم وایه بابه‌تێكی گه‌ڵێك گرینگه كه وتاری دوور و درێژی له سه‌ر بنووسرێ...( كچێ كه‌ژاڵ نه‌رۆی با ئه‌م بابه‌ته گرینگه له كیس خۆمان نه‌ده‌ێن! )...
به ته‌ما بووم باسی لێكدانه‌وه‌ی قالۆنچه و فیمینیست دانێم بۆ ئه‌و كاته‌ی ئه‌م كیژۆلانه فێریان كردین فیمینیزم چییه و فیمینیست كێیه؟ به‌ڵام تا ئه‌و كات باسه‌كه ده‌مرێ و چاومان به ده‌رگاوه خێڵ ده‌بێ!
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه من نازانم فیمینیزم چییه، به‌ڵام چاك ده‌زانم قالۆنچه چییه... هه‌تا بڵێی زۆریشی لێ ده‌ترسێم... نه‌ك بڵێی هه‌ر قالۆنچه، له هه‌ر جانه‌وه‌رێكی بجووڵێته‌وه و زه‌ق و زیندوو له ده‌ور و به‌رم بێ ده‌ترسێم... ئیتر خۆتان بزانن چ ده‌كێشم كاتێك دراوسێیه‌كه‌مان به خۆێ و سه‌گه‌كه‌ی له ئاسانسۆری ماڵێ لێم وه‌ژوور ده‌كه‌وێ!!! هه‌ر بینا رۆژێك له یه‌كێك له‌م ئاسانسۆرانه دا ترپه‌ی دڵم راوه‌ستا و شه‌هیدی رێی ترسان له سه‌گ بم!
ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بێ من هه‌ر له مناڵێوه زۆر ئازا و نه‌ترس نه‌بووم، به‌لكو هه‌میشه له قالۆنچه ترساوم! به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختییان من تاقه كچی نێوان 6 كوڕان بووم و هه‌وه‌ڵ كچ پێش من 6 ساڵ له من گه‌وڕه‌تر و هه‌وه‌ڵ كچی دوای من 6 ساڵ له من بچووكتر بوو... (ئه‌م سێ شه‌شه خه‌ته‌ره، ده‌ڵێن 666 نیشانی شه‌ێتانه!!!)
حاشا حازری وه‌ك ده‌زانن كوڕان پێش مێشكییان جه‌سته‌یان گه‌وڕه ده‌بێ و بۆیه كاتێك خۆ به دار و دیوار داده‌ده‌ن مه‌نزوریان نییه و به به‌دفه‌رێوه گه‌وڕه ده‌بن، ده‌ی منیش ئه‌گه‌ر چی ده‌مزانی ئه‌م به دار و دیوار هه‌ڵچوونانه لاق و په‌ڵم بریندار ده‌كا و هه‌ر بینا خوای نه‌خواسته ملیشم بشكێنێ، به‌ڵام وه‌دوای ئه‌م 6 كوڕه به‌دفه‌ره ده‌كه‌وتم! چار نه‌بوو ده‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێك یاریم كردبا! هه‌ر ئاوا ناوبانگی خراپم ده‌ركرد به نه‌ترس بوون و ئازا بوون! دار و دیوار و شه‌ڕه قۆچه‌قانی و تۆپێن و ئه‌وانه هه‌موو تاقه‌ت ده‌بوون به كه‌مێك بێعاری و به‌دفه‌ری...هه‌ر جاره‌ی كچ بوونی منیان به چاو داده‌ماوه و ده‌یانگووت كه بۆ وێنه ئه‌و كاره‌م بۆ ناكرێ، من ده‌كه‌وتمه سه‌ر ڕق و باشتر له ئه‌وان كاره‌كه‌م ده‌كرد!... ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌م ناوی فیمینزمیان زانیبا ده‌یانگووت ئه‌وه من فیمینیستم!!! و تاقه‌ت ناهێنم هیچم له ئه‌وان كه‌متر بێ! شكوور ئه‌وده‌م نه فیمینیزم هه‌بوو و نه قالۆنچه!...
ئه‌و كاته‌ی قالۆنچه‌كان په‌ێدا بوون، كوڕه‌كانیش به‌ڕ بڵاو بوون و كه‌مییان مانه‌وه... قالۆنچه‌كان له هه‌موو شکڵ و مۆدێڵ و ساێزێك دا هه‌بوون و به‌س شتێكیان وه‌كوو یه‌ك ده‌چوو... هه‌موویان به گشتی منیان ده‌ترساند... و ئێستا‌ش ده‌مترسێنن(شكوور لێره قاتی قالۆنچه‌یه!!!)... هه‌ر ئه‌و كات ناو و نیشانی فیمینیزمیش ده‌ستی پێ كرد و له هیچ و خۆڕایی تا قسه‌یه‌كم ده‌كرد ده‌یانگووت ئه‌وه لێمان بووی به فیمینیست؟ به كورتی هه‌ر به‌م شێوه‌ی به هه‌ڵه ئازایان كردبووم، هه‌ر ئاوا كردیانم به فیمینیست!
چا نه‌بوو فیمینیست بوون حیزب و ده‌سته و شتی ئاوای نه‌بوو، ده‌نا ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌م نێو و نڕكانه‌ی كه له سه‌ریان دانابووم تووشی زیندان و به‌ندیخانه‌ی بووبام ، به‌س بوو قالۆنچه‌یه‌كم له باڵ باوێن ئه‌وكات هه‌ر كه‌سم ده‌ناسی پێوه‌م ده‌كرد و خۆشم سه‌رۆك حیزب ده‌ناساند!
ئێستا‌ش بۆم روون نه‌بۆته‌وه فیمینیزم چییه، بۆیه نازانم به‌راست فیمینیست هه‌م یا نا، به‌ڵام راستی قالۆنچه زۆر بۆ من ڕوونه و ده‌زانم لێی ده‌ترسێم! ئه‌و براده‌رانه‌ی حه‌زیان لێیه ناوی فیمینیستم لێ بنێن، تكایه ئه‌م به‌شه‌ش پێوه‌ی زیاد بكه‌ن: فیمینیستێكی له قالۆنچه ده‌ترسێ!
ده‌ی داده ، پێت وایه فیمینیزم و قالۆنچه پێوه‌ندیان په‌ێدا كرد یا نا؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر