هه‌موو قسه‌یه‌ك بۆ گووتن نابێ... هه‌موو كارێكیش بۆ كردن نابێ...
ده‌توانی بیڵێی و دوایه په‌شیمان بێوه... ده‌توانی بیكه‌ی و دوایه به سه‌ر چۆكت داده‌ی...
ده‌توانی هیچ نه‌ڵێی و نه‌كه‌ی، نه ئه‌وه‌ی ده‌بێ بیڵێی و ده‌بێ بیكه‌ی.. نه ئه‌وه‌ی نابێ!
به‌ڵام ناتوانی مادام كه ده‌تهه‌وێ "هه‌بی" ئه‌و قسانه‌ی نه‌ڵێی كه نابێ بگووترێ یان ئه‌و كارانه‌ی نه‌كه‌ی كه نابێ بكردرێ... ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی وا نییه و ده‌كرێ، یان زۆر خاوی یان درۆزنی!
..................................................
به مناڵی،كه ده‌مبیست باسی "باشی" و "پاكی" كه‌سێك ده‌كه‌ن، ده‌یانگووت: ئه‌وه‌نده پاكه، هیچ گیانله‌به‌رێك له ده‌ستی ئازاری نه‌دیتوه!
ده‌مپرسی: ئه‌ی مێروله‌كان؟ با ئه‌وانی زل و زه‌به‌لاح ئازار نه‌دا، به‌ڵام خۆ كاتی به ڕێی رویشتن پێی له مێروله‌كان ناوه و گیانی هه‌ستاندوون؟
بروام پێ بكه‌ن وه‌ختی ئاوا كه‌س له گه‌وره‌كان درۆزنتر نییه... زوو ده‌یانگووت: نا، میرۆله‌شی ئازار نه‌داوه!!!
خوا ده‌زانێ چه‌نده‌م ژیان خه‌سار كرد تا یه‌كێك له‌و "باشانه" بم... چه‌نده چاوم له به‌ری پێم كرد مێروله نه‌كه‌وێته به‌ر پێم...
چه‌نده ئاگام له دڵی هه‌موو كه‌س بوو كه شتێك له لایه‌ن منه‌وه ئازاریان نه‌دا...
چه‌نده ویستی خۆم مراند تا دڵی كه‌س نه‌تۆرێ...
..........
.....
...
.
ئێستا نامه‌وێ "باش" بم... ده‌مهه‌وێ "بۆخۆم" بم... نامه‌وێ كه‌س ئازار نه‌ده‌م...
ئێستا مناڵ نه‌ماوم، تاقه‌تم كه‌م بۆته‌وه... ناتوانم دڵی هه‌موو كه‌س راگرم...
ئێستا ده‌مهه‌وێ ئه‌و قسانه‌ی به دڵمه بیڵێم، بگوترێ....
ئێستا ده‌مهه‌وێ ئه‌و كارانه‌ی به دڵمه بیكه‌م ، بكردرێ...
به‌ڵام...
هه‌رجاره‌ی ئه‌م سنووره ده‌شكێنم، ئه‌وه‌ی زۆرتر ئازارێ ده‌بینی "خۆمم"، فێر نه‌بۆ به‌م شێوه هه‌ڵس و كه‌وتێ بكا... هه‌ر فێری حه‌مباڵی باری قوڕسی دڵی ئه‌وانیتره... سووك كه ده‌بێ به لا دادێ و له ژێر سووكی دا ورد ده‌بێ...
ئێستا ئازارێ ده‌ده‌م و خۆم زۆرتر هه‌ست به ژانه‌كه‌ی ده‌كه‌م...
.......................................................
به خۆم ده‌ڵێم:
هه‌موو قسه‌یه‌ك بۆ گووتن نابێ... هه‌موو كارێكیش بۆ كردن نابێ...
به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌ی ده‌تهه‌وێ بیڵێ و بیكه تا دره‌نگ نه‌بۆ... كات زۆره بۆ په‌شیمانی!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر