راستێكان و ناڕاستێكانی ئینتێرنێت
سه‌رنجتان داوه‌تێ كه ئینتێرنێت وه‌كوو هه‌موو مێدیایه‌كی تر چه‌نده بیر و بۆچوون و فه‌رهه‌نگ و كرده‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی گۆڕیوه؟ به تاێبه‌ت گۆرانی پێوه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك ؟
بڵێی تا ئێستا چه‌نده ئه‌م پرسیاره‌تان له خۆتان كردبێ كه ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه چاكه‌ی زۆرتره یان خراپه؟
یان بڵێین چه‌نده ئه‌م پێوه‌ندیانه بناخه‌ی ڕاست و ڕه‌وانی هه‌یه و چه‌نده‌ی ناراست و درۆ؟
هه‌شت ساڵ پێش كاتێك بۆ هه‌وه‌ڵ جار هاوكاره‌كه‌م دیت كه ده‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانی له رێی ئینتێرنێته‌وه قسان ده‌كه‌ن (هه‌ڵبه‌ت وت و وێژێكی له خه‌ڵوه‌ت دا نه‌بوو!!!) پێم خۆش بوو هه‌ڵێك هه‌ڵكه‌وتبا منیش ئه‌م مێدیایه به تاقی كه‌مه‌وه و ئه‌م ده‌ستووره‌ی talk به شێوه‌یه‌ك به كار بێنم! ناچار هاوكاره‌كه‌م جێی خۆی دا به من كه من له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانی ئه‌و باسی فیلم و سیاسه‌ت بكه‌م ( خوا بمبه‌خشێ نه‌م ده‌زانی بووم به دڕووی مه‌م و زینی له ژوورێكی گشتی چه‌ت!)
چه‌ندین ساڵ تێپه‌ر بوو و منیش هاتم بۆ ئێره و زۆرتر له‌گه‌ڵ دونیای ئینتێرنێت تێكه‌ڵاو بووم، به‌ڵام زۆر دره‌نگ كه‌وتمه ناو داوی چه‌ت و چه‌قه‌خانه و ئه‌م شتانه... هه‌وه‌ڵ شوێنیش كه چه‌تم لێ تاقی كرده‌وه و هه‌ر له‌وێ را تووش هاتم ، خوا لێخۆش‌بوو چه‌قه‌خانه‌ێ ماڵپه‌ر بوو! ( كاكه ئه‌وه به‌زم بوو تووشی ئه‌و عاڵه‌مه‌ت كرد؟)
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م تووشم به تووشی ئه‌م په‌ریله‌یه هات (كه ئێستا نه‌ماوه!) و له‌و ده‌مه‌وه هه‌رچی ده‌كا نه‌جاتی نایه له ده‌ستم! ده‌گه‌ڵ په‌ریله زۆر هاورێی online ی تریشم دۆزێوه و به‌شێكیان هه‌ر ئێستاش هاورێن و دوستایه‌تیمان زۆرتر و زۆرتر ده‌بێ و به‌شێكیشیان ... هه‌ر لێی گه‌ڕێین!
په‌ریله، ته‌وار، به‌رده‌قانی... ئه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی بیانبینم و بیانناسم له رێی چه‌ته‌وه بووین به هاورێ و دۆستی یه‌ك... به‌هانه ده‌یتوانی بابه‌ته‌كی هاوبه‌ش یان قسه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش یان دۆستێك بێ بۆ ئه‌م پێوه‌ندیه... به‌ڵام هیچ بڕوایه‌ك به ڕاستی یان ناڕاستی ئه‌م شته‌ی له‌م پێوه‌ندیه دا ده‌مبیست نه‌بوو.
چاوێك له ئێمه‌ی مرۆڤ كاتێك كه online و كاتێك كه offline هه‌ین بكه‌ن:
كاتێك كه online هه‌ین، ناو و نیشان، ته‌رح و دیدار، جنسیت، كرده‌وه و بڕوا به ده‌ست خۆمانه و شاردراوه، تا چه‌ندی ڕاست یان ناڕاست بین.. هه‌وه‌ڵ شتێك كه ده‌ێگۆڕین ناوه‌كه‌مانه! باقی شته‌كانیش هه‌ر خۆمان ده‌زانین چه‌نده ناڕاستی تێدایه، یان شاردراوه‌یه...
كاتێك كه offline هه‌ین( پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤان له‌گه‌ڵ یه‌ك)، ته‌رح و دیدار، جنسیت و كه‌مێك له كرده‌وه ناتوانێ شاردراوه بێ (یان كه‌متر هه‌ڵده‌كه‌وێ شاردراوه بێ)... ناو و نیشانی ڕاست دۆزینه‌وه هاسانه و بۆیه كه‌متر درۆی تێدایه! بڕوا و كرده‌وه‌ش كاری به off و on بوون نییه، هه‌ر زه‌حمه‌ته تێیبگه‌ی!
به هه‌ر دوو شێوه مرۆڤ پێوه‌ندی ساز ده‌كا و هه‌روه‌ها ئه‌م پێوه‌ندیه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و له هه‌ر دوو شێوه دا ڕاستی و ناڕاستێكان ده‌بێته بناخه‌ی پێوه‌ندی... به‌ڵام شاردراوه بوونی ڕاستی و ناڕاستێكانت online زۆرتر به‌رچاوه چوون مرۆڤ كه‌متر فێری ئه‌م مێدیایه و وا ده‌زانێ مادام ماسكێكی گرتۆته به‌رچاو بۆی هه‌یه هه‌رچی ده‌نوێنێ بێت!
شاردراوه بوونی پێوه‌ندی online قازانجی خۆی هه‌یه و گرفتیشی تا بڵێی هه‌یه! گرفته‌كانی خۆتان ده‌زانن چییه، هه‌مان گرفتی دونیای دڕۆ!
به‌ڵام قازانجه‌كانی ئه‌م شاردراوه بوونه خۆی هه‌لێكت بۆ دروست ده‌كا كه تۆ بێ پێش داوه‌رێ له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان پێوه‌ندیت هه‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگ و روخساریان ببینی، ته‌مه‌نیان بزانی، یان بزانی ژن یا پیاون! دوای قووڵ بوونی ئه‌م پێوه‌ندییه ئیتر ئه‌م شتانه گرینگ نامێنێ و په‌رژینت ناخاته به‌ر رێی پێوه‌ندیت!
من و په‌ریله و ته‌وار و به‌رده‌قانی ڕه‌نگ بوو له شوێنێك یه‌كترمان دیتبا و هه‌مان قسه‌كانی كه ده‌ستپێكی دۆستایه‌تیمان بوو گووتبامان و دوایه هیوای رۆژێكی خۆشمان بۆ یه‌ك خواستبا و ئیتر خواحافیز! به‌ڵام شاردراوه بوونی دونیای ئینترنێت ڕێی له زوو پساندنی پێوه‌ندی ده‌گرێ و ڕه‌نگه ساڵێك ، دوو... سێ... یان خواده‌زانێ چه‌ند ساڵ بگرێ تا به‌م خواحافیزه بگات!
مه‌به‌ست: زۆر بیر له ڕاستی و ناڕاستی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئینتێرنێت ده‌ێبیستی مه‌كه‌وه... هه‌ركامێكیان بێ ئاخری ڕاستێكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ!
تێبینی: ئه‌گه‌ر به ته‌مای دیتنه‌وه‌ی هاورێی، قه‌ت پرسیاری ASL مه‌پرسه و وڵامیشی مه‌ده‌وه!
تێبینی تر: قه‌ت ساعه‌ت 2 ی نیوه‌شه‌و نه‌قڵ و حیكایه‌تی وێبڵاگ ده‌ست پێمه‌كه‌ن ده‌نا وه‌ك من خه‌وتان دێ و نازانن چۆن ته‌واوی كه‌ن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر