زۆر بیره‌وه‌ری تاڵ و خۆش كه كاتی به سه‌ر دا ده‌چێ له به‌ر چاوی خه‌ڵك بێ ڕه‌نگ ده‌بێته‌وه ... نه خۆشییه‌كان تامی ده‌مێنێ، نه تاڵێیه‌كان تاڵایی!
چارده ساڵ پێش له شاری مۆنترێیاڵ له‌م ڕۆژه دا پیاوێك، خوێنده‌واره كچه‌كانی زانكۆیه‌ك ده‌گرێته به‌ر گوڵله باران و 14 كچی خوێنده‌وار ده‌كوژرێن و گه‌ڵێكی تر بریندار ده‌بن... تاقه تاوانی ئه‌م كه‌سانه ژن بوونیان بوو... گوایه ئه‌م كابرایه ڕقی له ژنان و فیمینیستان بۆ و له ڕوانگه‌ی ئه‌و، ئه‌و ژنانه‌ی خوێنده‌وارن، هه‌موو فیمینیستن!
ئه‌م ڕۆژه بۆ كانادا و به تایبه‌ت بۆ مونترێیاڵ رۆژێكی ڕه‌شه له ناو مێژووكه‌یان دا. له 5 ساڵ پێشه‌وه بیره‌وه‌ری ئه‌م ڕۆژه به شێوه‌ی جیاواز له مێدیاكان دا ده‌بینم، هه‌ر ساڵه‌ی كه تێده‌په‌ڕێ، كزتر و كزتر ده‌بێ... تا ئه‌و ساڵ كه رۆژنامه به‌س ستوونێكی بچووك، به‌قه‌د ئاگاداری فرۆشی خانوویه‌كی به بیره‌وه‌ری ئه‌م كاره‌ساته(The Montreal Massacre ) ته‌ڕخان كردبوو...رۆژێكیش دێ له داهاتوو دا، هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قوڕبانێكان ئه‌م رۆژه‌یان له بیر ده‌مێنی...
بۆ ئێمه‌ی كورد كه له ناو كاره‌سات دا له دایك بووین و ژیاوین و زۆربه‌مان دمرین، ره‌نگه بیره‌وه‌رێكان به‌م شێوه نه‌بێ، له مێژوو دا قه‌ت بیره‌وه‌ری كاره‌ساتێك زۆری نه‌خایاندوه و به كاره‌ساتی نوێ، ئه‌وه‌ی پێشتر بێ‌هێزتر بۆ... ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر دوای هه‌ر كاره‌ساتێكی به سه‌رمان هاتووه ده‌رفه‌تی پێدا چوونه‌وه و بیر لێكردنه‌وه‌یه‌كی زۆرتر هه‌با، پێش كاره‌ساته‌كانی دواتر ده‌گیرا و له جێگه‌یه‌ك ئه‌م بازنه‌یه راده‌وه‌ستا...ره‌نگه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر