بوو به دوو ساڵ...
دوو ساڵه ونم كردووی...
گرینگ ئه‌وه نییه ڕاست دوو ساڵه... گرینگ ئه‌وه‌یه دوو ساڵ تێپه‌ر بوو و بوشایی نه‌بوونت زه‌قتره له هه‌میشه... هیچ شتێك پڕی ناكاته‌وه، ده‌ورانده‌وری گرتووم و وزه‌ی لێ هه‌ستاندووم.. له ده‌وری خۆم ده‌سوورێم بێ ئه‌وه‌ی بزانم چم ده‌وێ ... كات تێپه‌ڕ ده‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌م... ده‌ڵێێ ئه‌و كاتژمێره دوو ساڵه بۆ من ڕاوه‌ستاوه... چاو ده‌كه‌مه‌وه ده‌بینم دوو ساڵ ماوه‌یه‌كه‌ی كه‌م نییه، به‌ڵام بۆ من وه‌كوو دوێنییه... دوو ساڵ بێ بیره‌وه‌ری و پڕ له تاسه‌ی بیری تۆ...
دوو ساڵ بێ تۆ...

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر